سەرەکی » ئابووری » بازرگانیکردن بە ئاژەڵ و پەلەوەرەکانەوە، کارێکی نایاساییە

بازرگانیکردن بە ئاژەڵ و پەلەوەرەکانەوە، کارێکی نایاساییە

بەپێی یاسایی ژمارە هەشتی ساڵی 2008ی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ، لە ماددەی سی و یەك و لە برگەی پێنجەمدا هاتووە، (راوكردن )یا كوشتن (یاگرتن) یا (دەست بەسەرداگرتن) یا (گواستنەوەی ئەو مەل و ئاژەڵانەی هەرەشەی نەمانیان لەسەرە) و (گەراندنیان و خستنە روویان بۆ فرۆشتن) یا خراپكردنی هێلانەكانیان یا شكاندنی هێلكەكانیان.
بە داخەوە لە هەرێمی كوردستان گرفتی یاسامان نییە بەڵام ئەوەی گرفتە لەجێ بەجێنەكردنی یاساكاندایە، وەكو رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە وەكو ئەركی سەرشانی خۆمان لیژنەی ژینگە لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان ئاگادار كردۆتەوە كە لە چەندین شوێنی هەرێمی كوردستان تا ئێستاش مامەڵەی نایاسایی بە ئاژەڵ و باڵندەی كێوییەوە دەكرێت بەڵام وەكو پێویست لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاراندا ناكرێ‌، تەنها ئەوانە نەبێت كە لەكاتی راوكردن دەسگیردەكرێن ئەگەر نا لە شارەكانی هەرێم ئێستاش چەندین شوێن هەن بۆ فرۆشتنی ئەو ئاژەڵ و باڵندانە كە بەشێكی زۆریان مەترسی لە ناو چونیان لەسەرە ئەگەر حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار خەمێك لەو كێشەیە نەخۆن.

رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*