سەرەکی » مانشێت » لیستی برایەتی: كارەكانی جبوری، دژی یاسا و دەستوور و پێكەوەژیانە

لیستی برایەتی: كارەكانی جبوری، دژی یاسا و دەستوور و پێكەوەژیانە

كەركوك، كوردستانی نوێ

لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كار و رەفتاری تاكڕەوانەی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، دژی یاسا و دەستوور و تەوافوقی سیاسی و پێكەوەژیانە.
لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین لەسەر رەفتاری تاكڕەوانەی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، ئاماژەبەوەشدراوە «كردەوەكانی راكان جبوری هەموو كار و رەفتاری دژ بە كوردی كەركوكە بەگشتی و بەتایبەتی گوندنشینان و هەرجارەی بە بیانوویەك، جارێك هانی عەرەب دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ ناو شاری كەركوك بە مەبەستی تەعریبكردن، جارێك گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەكان بۆ گوندەكانی سەر بە داقوق و دوبز و سەرگەڕان و لەیلان بەمەبەستی گۆڕینی باری دیمۆگرافی پارێزگاكە، جارێكی تر لە رێگەی وەرگرتنەوەی پۆستە كارگێڕییەكانی كورد لە فەرمانگەكانی كەركوك. ئەم جۆرە رەفتارانەش دژی یاسا و دەستوور و تەوافوقی سیاسی و پێكەوەژیانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*