سەرەکی » هەواڵ » چەمچەماڵ، ڕێوڕەسمی چلەی كۆچكردوو حاكم جاسم

چەمچەماڵ، ڕێوڕەسمی چلەی كۆچكردوو حاكم جاسم

شوان كەریم

رۆڵی كاكەییەكان لەقۆناغەكانی خەبات‌و تێكۆشانی گەلەكەماندا دیارو بەرچاوەو لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆریان داوە، لەسەردەمی دوای ئازادی‌و لەقۆناغی شارستانی‌و پەرلەمانی، بۆ دەستەبەركردن‌و سەرخستنی ئەزموونی حوكمڕانی‌و دیموكراسی، هەوڵەكانیان جێی بایەخن.
ئەو وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، دوێنێ لەچەمچەماڵ لەمیانی رێوڕەسمی چلەی كۆچكردوو پێشمەرگەو رووناكبیر حاكم جاسم كاكەیی، هات، كە كەسوكارو بنەماڵەی حاكم جاسم‌و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی حكومی‌و هاوڕێ‌و هاوپیشەكانی، ئامادەبوون‌و راشیگەیاند: حاكم جاسم، خاوەن قەڵەم‌و یاساناس، كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی بوو، لەبنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەرو تێكۆشەر پەروەردە كراوە.
حاكم قادر، لەدرێژەی وتەكەیدا، ئاماژەی بەقۆناغەكانی ژیانی حاكم جاسم كردو بەكەسێكی دڵسۆزو راستگۆو كوردپەروەر وەسفیكردو وتی: حاكم جاسم لە لاوێتییەوە پەیوەندیی بەڕێكخستنەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان كردووەو لەڕیزەكانی (ی.ن.ك) درێژەی بەخەبات داوە، لەبواری یاساییش پارێزەرێكی سەركەوتووبوو، سەرجەم قۆناغ‌و ئەركەكانی لەبواری یاسادا بەسەركەوتوویی تێپەڕاندووە، تا بە پلەی دادوەر گەیشتووەو زۆر بەپیشەییانە ئەركەكانی بەیەكسانی‌و دادپەروەری، بەڕێوەبردووە.
هەر لەڕێوڕەسمەكەدا، چەندین وتارو پارچە شیعرو ژیاننامەو وتاری بنەماڵەی كۆچكردوو، پێشكەشكران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...