سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت

قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت

لەسەر هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو پەیامەیدا رایگەیاندوە: ئیرادەی كورد بە هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وەك خوێنی هەموو مرۆڤێكی ئەمریكی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە.
وتووشیەتی:» جیهان گەلێك ساڵە قەرزاری كوردە، بەڵام قەرزەكەی لە كاتی خۆیدا نادەنەوە، ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەكرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*