سەرەکی » هەواڵ » رۆژئاڤا؛ زیاتر لە 191 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون

رۆژئاڤا؛ زیاتر لە 191 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون

هەسەدە رایگەیاند: تائێستا زیاتر لە 191 هەزار هاووڵاتی لە رۆژئاڤا بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە، ئاوارەبوون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە «بەهۆی هێرشەكانەوە، رێكخراوە مرۆییەكان كارەكانیان وەستاندووە، ئەوەش ئەگەری روودانی كارەساتی مرۆیی هەیە».
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە «بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون».
بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەسەدەش رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا باكووری سوریا ئارامترین شوێن بوو لە ناوچەكە و تائێستا هیچ مەترسییەكی بۆ سەر توركیا دروستنەكردووە.
ئێوارەی دوێنێ ریدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەسەدە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بە ورەیەكی بەهێزەوە بەردەوام دەبین لە بەرگریی لە خاك و نیشتمانی خۆمان و دەیپارێزین، راشیگەیاند: ئەوانەی ئێستا توركیا، شەهیدیان دەكات، ئەو جەنگاوەرە ئازا و ورەبەرزانە بوون، كە دوێنێ شەڕی داعشیان دەكرد و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند.
لەلایەكی دیكەوە، كوردستانیان سەرتاسەر لەسەرجەم پارێزگا و ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان و دەرەوەی وڵات لە چەندین خۆپیشانداندا ئیدانەی هێرشەكانی توركیایان كرد بۆ سەر رۆژئاڤا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*