سەرەکی » ئابووری » حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەكات

حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش كۆتایی ئەمساڵ و بەپێی ئەو ریككەوتنەی لەنێوانیاندا نەوتەكەی خۆی تەسلیمی بەغدا بكات.
لەوبارەیەوە سوهام شەنون ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی لەسەر بودجەی گشتی 2020ی عیراق وەربگرێت نەوتەكەی خۆی تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
وتیشی: «ئەو نەوتەی هەرێم تەسلیمی بەغدای دەكات لەچوارچێوەی رێككەوتنی بودجەدا دەبێت بۆ ساڵی 2020 ئەمە لەكاتێكدا تائێستا هەرێم ئامادە نەبووە هیچ بڕە نەوتێك لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2019دا تەسلیم بكات و رەنگە بۆ قەرەبووی ئەو بابەتەش بەغدا هەرێم ناچار بكات لەسەرو 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە برێكی زیاتر لە نەوت لە هەرێم وەربگرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*