سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر: كۆنگرەی نوێبوونەوە بۆ یەكێتی زەروورەتێكی حەتمییە

حاكم قادر: كۆنگرەی نوێبوونەوە بۆ یەكێتی زەروورەتێكی حەتمییە

سەعدی پیرە: تێڕوانینمان بۆ چاكسازیی لە بواری پەیوەندییەكاندا چەسپیوە

شوان كەریم

بۆ بەئاگابوون لەدواهەنگاوەكانی ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی‌و پێداچوونەوە بەڕاپۆرتی ئامادەكراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان تایبەت بەكۆنگرەو بەرچاوڕوونی لەبارەی داهاتووی مەكتەبی پەیوەندییەكان، بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و بەسەرپەرشتیی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی كۆبوونەوەی فراوانی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، بەبەشداریی ئەنجومەن‌و سەرجەم ئەندامانی مەكتەبەكانی دەرەوەو كوردستانییەكان‌و كەركوك‌و پەیوەندییەكانی ئێران، بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەعدی پیرە، سەبارەت بەدواپێشهاتە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێم‌و گۆڕانكارییەكانی عیراق‌و بارودۆخی رۆژئاوا، قسەی كرد. لەبارەی ئامانجی كۆبوونەوەكەش، ئاماژەی بە پرسی گرنگی بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی كردو گفتوگۆو ئەركەكانی ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری راپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكانی لەسەر پێداچوونەوە بەپێی دواگۆڕانكارییەكان، بەرزنرخاندو تێڕوانینی بۆ چاكسازیی لەبواری پەیوەندییەكاندا باسكرد.
پاشان، حاكم قادر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی داهاتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوتەیەكدا ئاماژەی بەدواگۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوخۆو عیراق‌و ناوچەكە‌ کردو هەڵوێستی نەگۆڕو نەتەوەیی یەكێتی لەبارەیانەوە، خستەڕوو. سەبارەت بەپرسی گرنگی بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی-ش، وتی: پاراستنی ریزەكانی یەكێتی‌و بەیەكێتیی ناو یەكێتی‌و بەیەكدەنگی‌و یەكوتاری‌و هاوهەڵوێستیی یەكێتییەكان‌و بەیەكگرتووییان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو، هەنگاوەكانمان خێراتر دەكەین، ئەوەش ئەركی هەڤاڵان‌و كادرو ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی-یە.
راشیگەیاند: كۆنگرە بۆ ئێستای یەكێتی بۆتە زەروورەت بۆ نوێبوونەوەو رێكخستنەوەی ریزەكانی بەپاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی‌و هەوڵدان بۆ رێكخستنەوەی نێوماڵی گەورەی یەكێتی، وەك هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و وتیشی: ئەوەی لەسەر هەمووان پێویستە، پێكەوە یەكێتییەكەمان بگەیەنینەوە كەناری ئارام.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*