سەرەکی » مانشێت » ئەگەر و نەگەری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئارادایە

״خۆپیشاندان دەستپێدەكاتەوە״

ئەگەر و نەگەری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئارادایە

هەواڵەكان لە بەغداوە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە «بڕیارە خۆپیشاندانەكان دەستپێبكاتەوە و ئەگەر و نەگەری دەستلەكاركێشانەوەی د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش لە ئارادایە».

״عەبدولمەهدی بیر لە دەستلەكاركێشانەوە دەكاتەوە״
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەنیازە پێش 25ی ئەم مانگە دەستلەكاربكێشێتەوە». بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ «عەبدولمەهدی بیر لە دەستلەكاركێشانەوە دەكاتەوە بەر لەو وادەیەی كە چالاكوانان دیارییان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان كە 25ی ئەم مانگەیە». وەك سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «عەبدولمەهدی لە هەفتەی رابردوودا بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەی لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو فراكسیۆنی سائیرون و فەتح تاوتوێکردووە».

سەدر پەیامی هەیە
لەلایەكی دیكەوە، موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەكەی 25ی ئەم مانگەوە بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە «هەموو سیاسییەكانی عیراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەر كۆبوونەتەوە، بەڵام تازە كار لەكار ترازاوە».

لە دووتوێی رەوتەكان-دا زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*