سەرەکی » کەلتوور » وانەكانی ژیان و سەركردایەتی (سەلاری) پیاوەكەی پشت دوبەی

کتێبی تروسکەکانی هزر

وانەكانی ژیان و سەركردایەتی (سەلاری) پیاوەكەی پشت دوبەی

وەرگێڕانی: یونس قادر

به‌شی دەیەم

(19)
بورجی خەلیفە
شانازی بكە بە قەبارەی ئاواتەكانتەوە، بروات هەبێ بە تواناكانت بۆ جێبەجێكردنیان.
بۆچی ئێمە ویستمان بەرزترین تاوەر دروستبكەین لە جیهاندا؟ بۆچی ئاواتی جێبەجێكردنی بونیادێك و ئەندازیاریەكی ئاوا قورسمان هەبوو؟ لە راستیدا بورجی خەلیفە هەر لە پرۆژەیەكی بیناكردن زیاتر بوو. چیرۆكێكە كە هەزاران كەس بەشداریان تێدا كردووە و رەمزێكی بەهێزی بەرەوپێشچونی نەتەوەكەمانە.
سەرەتا كە وێنەی هێڵكاریەكەیم بە دەست گەیشت، بریتی بوو لە تاوەرێكی 80 نهۆمی و بە چەند بینایەكی بچوكتر دەورەدرابوو، هەروەها لەگەڵ چەند باخچەیەك و رووبەری سەوزایی. كۆتاییم بە یەكەم كۆبونەوەی هێنا لەگەڵ تیمی پرۆژەكە بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێك بدەم لەسەر پلان ونەخشەكە، بۆیە تیمی پرۆژەكە زانیان كە پێویستە بە شیوەیەكی باشتر بیكەن. دوای مانگێك بە پلانێكی نوێوە گەرانەوە: هێشتا باشترین نەبوو.
پێم ووتن: «»بەرزترین بینا-م ئەوێت لەم شوێنەدا كە تا ئێستا بەدەستی مرۆڤ دروستكرابێت،.ئەمانەوێت گەورەترین و باشترین بێت، باشترین باخچە و نافورەی ئاوی تێدا بێت، و هۆتێل و بازاڕی تێدا بێت كە ئەوانیش گەورەترین و باشترین بن. دەمانەوێت گەورەترین ناوچە دروست بكەین تا ئێستا مرۆڤ زانیبێتی»».
ئەمرۆ، ناوەندی شاری (داون تاون) بورجی خەلیفە شارێكە لە ناو هەناوی شارێكدا، دەورەدراوە بەو شەقامانەی كە بە قەشەنگترین شەقامەكانی جیهان دادەنرێن. بەرزترین نافورەی ئاو(فوارە) و گەورەترین مۆڵ لە جیهاندا پێشكەش بكات. هۆتێلی گەورە و خواردنگەی خۆش و نایاب و تاوەری نیشتەجێبوونی تێدایە. ناوەندی شاری بورجی خەلیفە بووە بە هێمای ناسینەوەی هەموو ئەوانەی سەردانی دوبەیی و ئیمارات دەكەن. تاوەوەرەكە گەورە و بەرچاوە. بۆیە بریارماندا كە ناوی بنێین بە ناوی كەسایەتیەكی مەزنەوە، ئەویش ناوی « بورجی خەلیفە» بوو. وەكو رێزلێنانێك بۆ سەرۆكەكەمان، شێخ خەلیفە.
بەرپرسانی دەرەوە و میدیاكان هەندێجار پرسیارمان لێ دەكەن بۆچی بریارماندا بەرزترین بینا دروست بكەین. پرسیاری ئەوەیان دەكرد كە ئایا بەراستی دوبەی سووی وەرگرتووە لە و بینایەی كە 1.5 ملیاری دۆلاری تێچووە، وەكو سەرجەم پرۆژەكەش، 20 ملیار دۆلاری تێچووە. لەوەڵامی پرسیارەكانیاندا، حەزئەكەن ئەم سێ خاڵەی خوراوە روونبكەمەوە:

یەكەم، دروستكردنی بەرزترین تاوەر لە سەر ئەم زەویە دەسكەوتێكی نیشتمانی و نەتەوەییە. قوناغێكی میژووی و خالێكی وەرچەرخانی گەورەی ئابوورییە. سیمبولی شانازیە، نەك تەنها بۆ خەڵكی ئیماراتی، بەڵكو بۆ هەموو عەرەبەكان. چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر، بەرزترین ئەو بینایانەی كە مرۆڤ زانیبێتی، لە ناوچەكەی ئێمە دۆزرایەوە: هەڕەمەكانی میسر سەرچاوەی شانازی و رەمزی پێشكەوتنی شارستانیەت. بۆ هەزاران ساڵ بەم شێوەیە مانەوە هەتاكو كاتێدراڵی لینكۆڵن لە بەرتانیا لە رووی بڵندیەوە بۆڕیدایەوە، كە دروستكردنەكەی سەردەمێكی نوێ ی شارستانیەتی نەخشاند. ئەمرۆ، ئومێدەوارم كە بورجی خەلیفە ببێتە رەمزی گۆرانكاریە نوێكانی جیهان كە روودەدات: جیهانێكی نوێ كە تێیدا رۆژئاوا و رۆژهەڵات یەكبگرن، كە تێیدا شارستانیەتەكان یەكبگرن و داهێنانی مرۆڤ حوكم بكات بەبێ بایەخدان بە سنورە جیۆگرافی و ئیتنی و ئاینیەكان.
هەزاران ئەندازیار، كرێكار و راوێژكار و خەڵكانی تر لەسەرانسەر جیهانەوە پێكەوە كاریان كردووە لە دروستكردنی ئەم بینا سەرنجراكێشەدا. هەموو تەكنیكە نوێكان بەكارهێنراوە بۆ ئەوەی بگەن بەم ئاستەی لە بڵندی و بەرزی. ئەمە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتووە: ناوەندێكی جیهانی نوێ، كە تێیدا باشترین عەقڵەكان بەیەكدەگەن بۆ ئەوەی گەورەترین خەونەكان بەدیبهێنن. لە ساڵانی ئایندەدا، ئیمارات زۆر زیاتر بەدیار دەكەوێت لەسەر نەخشەی جیهان، لەبەر ئەوەی ئێمە باش ئاگادارین كە سەرەدەمێكی نوێ دەستپێكردووە لە جیهاندا. ئایندە بۆ ئەوانەیە كە ئەوێرن خەون ببینن و بوێریان هەیە كە بەدوای خەونەكانیاندا برۆن.
دووەم، ئێمە بەداوی ئەوەوەنین كە راستەوخۆ سوودی ئابووری گەورە وەربگرین لەم بینایە. بەڵكو زیاتر داهاتەكەی بەگشتی سوود دەگەیەنێت بە ئابوریی. بورجی خەلیفە وێنەی دوبەیی جوانكردووە بەتایبەتی و، وێنەی ئیماراتیش بەگشتی، ملێونان دولار پەیدا دەكان بە هێما بازگانیەكان . ئێستا ئێمە شارێكی لێكدانەبراومان هەیە و هێمای شوێنەكەش ناسراوە و خەڵك سەردانی دەكات لە سەرانسەری جیهانەوە. لە ساڵی 2012 دا، زیاتر لە 65 ملیۆن خەڵك سەردانی مۆڵی دوبەیی و بەشەكانی ناوەندی شاری بورجی خەلیفەی كردووە. بۆ ئەوانەی كە هێشتا هەر قاییل نابن، ئەلێین: گەورەترین مەترسی و ریسك ئەوەیە كە هیچ ریسكێك نەكەیت.
سێهەم، بینای بورجی خەلیفە پەیامێك ئەنێرێت بو خەڵكەكەی خۆمان و بۆ جیهانیش. بۆ خەڵكەكەی خۆمان ئەلێین كە ئەتوانین زۆر بەدەسبهێنین; ئەتوانین ببین بە ژمارە یەك لەسەرانسەری جیهاندا لە هەموو بوارەكاندا، ئەتوانین سەرنجی جیهان رابكێشین. ئێمە نامۆ نین بە مێژوو و شارستانیەت، گرنگی نادەین بەوانەی كە هەوڵی لەقكردنی متمانەمان دەدەن بە تواناكانمان و خەڵكەكەمان. بەجیهانیش، دەلێین كە ئیمارات بوونێكی نوێیە لە ئابوری جیهاندا، بەڵام ئابوریەكی تۆكمە و پتەو و دامەزراو وەكو بورجی خەلیفە.

(20)
ئالێنگارییەكان
ئەبێت رووبەرووی ئالێنگارەیكان ببینەوە، نەك خۆمانی لێ دوور بخەینەوە
بە زاڵبوون بەسەر ئالێنگاریەكان و وانە وەرگرتن لێیانەوە، لە بەربەستەوە ئەیانگۆرین بۆ هێماكانی سەر رێگای سەركەوتن
ژیان پڕە لە ئالێنگاریەكان. ژیانی باوباپیرانمان و هەروەها ژیانی خۆشمان بەم شێوەیە بووە لەوەتەی ئیمارات هەیە. گەشەكردن لە شارێكی سادەوە بۆ نەتەوەیەكی جیهانی بەبێ ئالێنگاریەكان رووینەداوە.ئەگەر كەڵكمان لەم ئالێنگاریانە وەرنەگرتایە، ئێستا وڵاتەكەمان وەستابوو لەبەرەوپێشچوون.
لە ئیمارات ئێمە دوو نمونە و سەرمەشقی جوانمان هەن بۆ رووبەرووبونەوەی هەر ئالێنگاریە كە دێتە رێگامان: ئەوانیش هەردوو باوكی دامەزرێنەرمانن، شێخ زایید و شێخ راشید، بەدرێژایی ژیانی، شێخ زایید هەرگیز شكستی نەهێناوە لە رووبەرووبوونەوە ئالێنگاریەكاندا. تا ئالێنگاریەكان گەورەتر بووبێتن، پێداگری بەهێزتر دەبوو. فەزڵی ئەوكۆڵنەدانەیە،كە توانیومانە تائێستا كۆنترۆڵی هەر ئالێنگاریەك بكەین كە هاتۆتە رێمان.
گەورەترین ئالێنگاری تا ئێستا بەشبەحاڵی خۆم تووشی بوبێتم بریتی بوو لە قاییلكردنی تیمەكانم بە روئیا و بینینەكانم وهەروەها بۆ ئەوەی متمانە بكەن بەو گۆرانكاریەی كە كۆششی بۆدەكەم. قسە و وتەكان بە تەنها بەس نین; پێویستە چەند جارێك سەركەوتووبیت بۆ ئەوەی خەڵك دڵنیا بكەیتەوە كە تۆ لەسەر رێگایەكی راستی، بۆ ئەوەی قاییلیان بكەیت كە روئیا وبینینەكانت لە ئامێز بگرن.
پیاوە مەزنەكان بەو ئالێنگاریانەی كە رووبەرووی دەبنەوە پێناسە دەكرێن. من بەشبەحاڵی خۆم ناتوانم حكوم لەسەر تواناو هێزی كەسێك بدەم تاوەكو رووبەرروی ئالێنگاریەكی نەكەمەوە، لەبەر ئەوەی ئالێنگاریەكان باشترین و خراپترین لایەنەكانی كەسەكە دەردەخەن. باشترین ئامرازن بۆ پاڵاوتن و بژاردەكرنی تیمێك. وەك چۆن پلەی گەرمی بەرز خەوشی ئاڵتون لادەبات، ئالێنگاریەكانیش توانا و هێزی ئەو كەسە دەپاڵیوێن كە رووبەروی دەبێتەوە.
«» پیاوە مەزنەكان بەو ئالێنگاریانەی كە رووبەرووی دەبنەوە پێناسەدەكرێن «»
لە سەرەتای دروستبوونی لە ساڵی 1971 وە، ئیمارات تووشی ئالێنگاری زۆر بووە، ناوخۆیی و دەرەكیش، بەڵام خۆشبەختانە، خودا سەركردەی بەهێز و دانای پێبەخشیوین كە توانیویانە رووبەرووی ئەو ئالێنكاریانە ببنەوە و، ببن بە نمونە باش بۆ خەڵكەكەیان.
هەموو ئالێنگاریەك دەرفەتێكە بۆ فێربوون، چانسێكیشە بۆ تاقیكردنەوەی تواناو زانین و هەروەها تاقیكردنەوەی كەسایەتی خەڵكانی دەوروبەرمان. بەبێ ئالێنگاریەكان، سەركەوتن و دەستكەوتەكان بێ واتان دەبن.
ئەزموونی راستەقینە بەژمارەی ئەو ساڵانەی كە كارمان كردووە ناپێورێت، بەڵكو بە ژمارەی ئەو ئالێنگاریانەی كە رووبەرووی بوینەتەوە دەپێورێت. هەندێجار خەڵك دەبینم كە هیچ شارەزاییەكی ئەكادیمی نییە، بەڵام خاوەنی داناییەكی گەورە و مێشكێكی فراوانن، لەگەڵ ئەوەشدا سەركەوتنی زیاتریان بەدەستهێناوە لەوانیتر. هۆكارەكەشی ئەوەیە كە رووبەرووی ئالێنگاری زیاتر بوونەتەوە و كارامەیی و لێهاتووییان شاهێدی ئەوە دەدات.
ژیانی سادە، پیاوەكان دروست ناكات و نەتەوە بونیاد نانێت. ئالێنگاریەكان پیاوەكان دروست دەكەن ئەو پیاوانەش نەتەوە دروست دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*