سەرەکی » هەمەڕەنگ » یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی…

یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی…

یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی کچە هندییەکە بکوژێت

لە راگەیاندنێکی شۆکهێنەردا ئەندامێکی حزبی قەومی هندۆسی 100 ملیۆن روپیەی کردووەتە خەڵات بۆ ئەو کەسەی ئەستێرەیەکی سینەمای هندستان بکوژێت.
سوارج بال ئاموی ئەندامی حزبی بهاراتیا جاناتایە لە ویلایەتی هاریانا لە باکووری هندستان، خەڵاتێکی بەبڕی 100 ملیۆن روپیە کە دەکاتە یەک ملیۆن 500 هەزار دۆلار تەرخانکردووە بۆ ئەو کەسەی دیبیکای بادۆکۆنی کچە ئەکتەری فیلمی بادمافاتی بکوژێت، لەو راگەیاندنەدا باس لە کوشتنی دەرهێنەری فیلمەکەش کراوە کە ناوی سانجای لیلا بهانسالیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەو فیلمە باس لە پەیوەندی نێوان شاژنێکی هندۆسی و دەسەڵاتدارێکی مسوڵمان دەکات، ئەوەش بەلای هندۆسییەکانەوە قبوڵ کراو نییەو فەتوای کوشتنی ئەو کچە ئەکتەرەو دەرهێنەری فیلمەکە کراوە.
فیلمی بادمافانی وابڕیاربوو لەسەر شاشەی سینەما بەمزووانە پەخشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەو کێشەیەوە راگیراوە.
چیرۆکی تێکستی ئەو فیلمە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 16، بادمافات چیرۆکێکی ئەفسانەیی شاژنێکی راشبۆتییەکانە کە خۆی دەکوژێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەردەستی بنەماڵەی سوڵتانی دەلهیەکان.

print

 105 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*