سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانی مامۆستایان

حاكم قادر: بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانی مامۆستایان

«هەمیشە یەكێتی؛ لە پاڵپشتی‌و پشتیوانیی مامۆستایان، بەردەوام دەبێت. ئەركی لەپێشینەی وەزارەتی پەروەردە‌و حكومەتی هەرێمیشە كاری جددیی بكات بۆ تێپەڕاندنی دۆخی نالەبارو چەقبەستووی ئابووریی مامۆستایان‌و باشتركردنی گوزەرانیان».
ئەم وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی‌ و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، لەكۆبوونەوەیەكدا هات لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لەمامۆستایانی سنووری سلێمانی سەر بەڕێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و تێیدا كێشەی كەمیی بینا بۆ خوێندنگەكان‌و باخچەی ساوایان لەسنووری گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی، خرایە بەر باس‌و داوا لەحكومەتی هەرێم كرا هەرچی زووە كاربكات بۆ چارەسەری كێشەی كەمیی بینا، كە ئەو كێشەیە بۆتە هۆكاری قەرەباڵغییەكی زۆر لەناو پۆلەكاندا، دواجار ئەوەش بۆتە كێشەی گەورە بۆ خوێندكاران‌و بەتایبەتیش بۆ مامۆستایان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*