سەرەکی » هەمەڕەنگ » دۆزینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێ

دۆزینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، زاناكانی‌ بواری‌ شوێنه‌وارناسی‌ له‌ پارێزگای‌ ئه‌لبورزی‌ باكووری‌ ئێران شوێنه‌واری‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێی‌ مرۆڤیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئیلهام قادیسیان سه‌رۆكی‌ تیمی‌ كنه‌‌و پشكنینه‌كه‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنای‌ راگه‌یاند، له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا له‌ نزیك گوندی‌ ساوجبڵاغی‌ پارێزگاكه‌ كه‌لوپه‌ل‌و پاشماوه‌ی‌ دێرینی‌ ئه‌وتۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ زانیاری‌ زۆر گرنگ له‌ باره‌ی‌ چاخی‌ به‌ردینی‌ ناوه‌نده‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌ت كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌كان ئامرازی‌ به‌ردینن‌و ده‌یسه‌لمێنن 50 تا 400 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شوێنه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ مرۆڤ بووه‌.
خانمی‌ قاسیدیان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌م جاره‌ شوێنه‌واری‌ تایبه‌ت به‌ چاخی‌ به‌ردینی‌ ناوه‌ند له‌م ناوچه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌‌و بۆ زانینی‌ زیاتریش سه‌باره‌ت به‌ ساڵ‌و مێژووه‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ پشكنینی‌ پێشكه‌وتووه‌ هه‌یه‌.
ئێرنا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*