د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی، به پشتبه‌ستن به یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێ و كۆمسیۆنی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕییه‌وه به پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
رۆژی 31/10/2019، سه‌رۆك كۆمار له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا بۆ گه‌لی عیراق، رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕییه‌وه به پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی و داوایكردووه له پێكهاته سیاسییه‌كاندا لێكتێگه‌یشتنێك هه‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ی و به ره‌زامه‌ندیی هه‌مووان له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاساكان كه رێگری ده‌كات له دروستبوونی بۆشایی ده‌ستووری، وتیشی: هاوڕا و پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێوه و داواكارییه رهواكانتانین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا «سه‌ركوتكردن و به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژیی ره‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر له چاكسازیی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌مووان به‌دیدێت له‌پێناوی پارێزگاریكردن له ئاسایشی گشتی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تاوانباران».
په‌رله‌مان به‌ده‌م داواكاریی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند: له‌م دۆخه‌دا، جارێكی تر دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌وه‌ی كه چه‌ك به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت. وتیشی: له‌دۆخێكی له‌مجۆره‌دا كاری په‌رله‌مان قورس‌تر ده‌بێت، په‌رله‌مان ده‌نگی گه‌له و سه‌كۆی نوێنه‌رایه‌تیی نیشتمانییه و ده‌بێت پێشه‌نگ بێت و به‌ده‌م داواكاریی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنیان». راشیگه‌یاند: لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت به گوێره‌ی یاسا و رێسا كاراكان.
هێنانه‌دی یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێ
سه‌رۆك كۆمار له درێژی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا «ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كارێكی جددی و به‌رده‌واممان ده‌ستپێكردووه له‌پێناوی هێنانه‌دی یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێ كه گه‌ل پێی رازی بێت و چاره‌سه‌ری كێشه یاساییه‌كانی پێشوو بكات، هاوكات ببێته هۆی گۆڕینی كۆمسیۆنه‌كه به كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی راسته‌قینه كه پێكبێت له كه‌سانی شاره‌زا و دادوه‌ران، به ته‌واوی دووربێت له هه‌رجۆره دابه‌شكارییه‌كی حزبی، وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆژه‌یاساكه پێشكه‌ش بكه‌ین كه پێكه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كارده‌كه‌ین له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان و پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها به‌شێك له شاره‌زایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان». ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كارمان كردووه بۆ چاودێریكردنی ده‌سپێكی دیالۆگی نیشتمانی بۆ كاركردن له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له سیسته‌می حوكمڕانی به‌گوێره‌ی بڕگه ده‌ستووری و دیموكراتییه‌كان. وتیشی: له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدام بۆ گفتوگۆ و راوێژ له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاواز و هێزه كاراكانی گه‌ل، ئه‌ویش له‌پێناوی نوێكردنه‌وه‌ی چاكسازییه مژدهدراوهكان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا، كه پارێزگاری له ئارامی و عیراق و ئاسایشی گشتی ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمانیش پته‌وتر ده‌كات.
سیستانی: چاكسازیی بووەته پێویستییه‌كی حه‌تمی
هەروەها، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا ده‌كات رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت، بۆ دیاریكردنی سیستمێكی سیاسی له رێگه‌ی ده‌ستوور و راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: رێگه نه‌درێت وڵات به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ببرێت، هه‌روه‌ها داواده‌كات رێگری بكرێت له خوێنڕێژی زیاتر به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و رێز له داواكاری و ئیراده‌ی میلـله‌ت بگیرێت. هه‌روه‌ك رایگه‌یاندووه، كه چاكسازیی بۆته پێویستییه‌كی حه‌تمی له وڵات‌دا، بۆیه ده‌بێت ئیراده‌ی جددی هه‌بێت بۆ چاكسازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كردووه، نیگه‌رانی خۆشی له كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ربڕیوه.