سەرەکی » دۆسێ » لیبیا هەشت ساڵ دوای روخانی قەزافی

شەڕ و پێكدادانەكان بەردەوامن

لیبیا هەشت ساڵ دوای روخانی قەزافی

بۆ نزیكەی هەشت ساڵ دەچێت، تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لە حاڵەتی جەنگێكی بەردەوام و ناكۆكی هەمەلایەنەدا دەژی.
رۆژگارەكانی سەرەتای ئەو شۆڕشەی لە ساڵی 2011دا بووە مایەی ڕوخانی خوكمڕانی دەیان ساڵەی تێپەڕی.
لە ساڵانی دواییدا، لیبیا زنجیرە درامای تایبەتی (گەمەی عەرشەكان)ی بەخۆوەبینی و لە حاڵەتێكی بەردەوامی ململانێی بەهێز لەسەر دەسەڵات كە میلیشیا ناكۆكەكان و حكومەتە ركاربەرەكان و گەمەكەرە نێودەوڵەتییەكان تێیدا بەشداربوون، ژیاوە.
لەم رۆژانەدا لە تەرابلوسی پایتەخت، دەكرێت ناوبەناو گوێبیستی دەنگی تەقەی ئەو شەڕانە بیت كە روودەدەن، لەگەڵ ئەمەشدا شەقامەكان هەر جمەیان دێت لە خەڵك لەو شارەی كە نەوت و قاوە و مقاوە بەخێوی دەكات.
دوایین گەڕی شەڕەكان لە نیسانی رابردوودا بوو كاتێك جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر لە مۆڵگەكانی لە خۆرهەڵاتی لیبیاوە بەرەو تەرابلوس كشا و هێرشی كردە سەر خۆرئاوای وڵاتەكە.
حەفتەر سەركردایەتی بەناو «سوپای نیشتمانی لیبا» دەكات كە دەستی بەسەر زۆربەی ناوچەكانی وڵاتدا گرتووە و لەلایەن حكومەتی راگەیەندراوی تەبرقەوە پشتیوانی دەكرێت. بەڵام تەرابلوس وێڕای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر هێرشەكەدا، سورە لەسەر ئەوەی خۆی بەدەستەوە نەدات. حەفتەر لەئێستادا لە بەشەكانی باشووری شارەكە گیری خواردووە.

شەڕوپێكدادانەكان بەردەوامن
چەند میلیشیایەكی چەكدار بەرپەرچی حەفتەر دەبنەوە كە لەنێو خۆشیاندا شەڕیانە، بەڵام لەئێستادا لەژێر ئاڵای حكومەتی ویفاقی نیشتمانیدا شەڕ دەكەن.
نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی لەو حكومەتە دەكات، بەڵام بە قورسی دەتوانێت حوكمی تەرابلوس بكات، و هەژموون و دەسەڵاتیشی لە دەرەوەی شارەكە زۆر كەمدەكات. لە هەمان كاتدا بەدەست كەمی ئاو و كارەباوە دەناڵێنێت لە نێو پایتەختدا.
پەیامێكی تۆڕی (BBC) دەڵێت، لەم ماوەیەی دواییدا گەشتێكیان بۆ لیبیا كرد و بە بارهەڵگرێك بەنێو گەڕەكەكانی تەبلوسدا سوڕانەوە كە جەنگ شەكەتی كردوون، تا گەیشتنە نزیكی هێڵی پێشەوەی شەڕەكان.
گەشتەكەی ئەمجارەمان جیاوازییەكی وەهای نەبوو لەگەڵ گەشتەكەی نیسانی رابردوو. بۆ ساتێك دیمەنەكە لە ساڵی 2011دەچوو، خۆبەخشە لاوەكان دەبینران كە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیوو، خۆیان بۆ مەرگ بەدەستی دوژمن ئامادەكردوو، رەنگە بە دەستی یەكتر بەهۆی كەمی شارەزایی و مەشق و راهێنان.
یەكێكیان قازیفەیەكی «ئار بی جی»بەشێوەیەكی كوێرانە تەقاند لەنێو بارهەڵگرێكدا دوای ئەوەی نەیتوانی بەشێوەیەكی شیاو بیتەقێنێت و لە ئامانجەگەی بگرێت.

ئاشتییە خوازرلااوەكە
سالم بن ئیسماعیل فەرندەی هێزەكانی سەر بە حكومەت، بە بەرگێكی مەدەنییەوە دەركەوت و بە شێوازێكی هێمنانە قسەی دەكرج و ئاماژەی بەو رێڕەوە چۆڵە دەكرد كە دەڕۆیشتەوە بەرەو گردبوونەوەی هێزەكانی حەفتەر كە تەنیا 500 كیلۆمەتر دوور بوو.
سەبارەت بەو كە یەكێكە لەو شەڕكەرانەی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی ئەتڵەسی (ناتۆ)وە پشتوانی لێدەكرێت، شەڕكردن دژ بە حەفتەر پەیوەندی بە رێگرتن لە گەڕانەوەی حوكمڕانی دیكتاتۆرییەوە هەیە لە لیبیا.
بە گوتەی سالم بن ئیسماعیل»لە ساڵی 2011وە لە حاڵەتێكی پشێویدا دەژین، هیوادارین ئەمە دوایین جەنگ بێت. دژ بە قەزافی شەڕمان كرد تا لە چنگی دەسەڵاتی سەربازی رزگارببین. رەوشەكە دیانەوە دووچاری شەڕی نوێی كردین».
ئەو فەرماندە سەربازییە دەڵێت»سندوقی هەڵبژاردن و حوكمڕانییەكی مەدەنیمان دەوێت. بڕوامان بە دیموكراتییە».

دەیەوێت ببێتە سیسی لیبیا
خەلیفە حەفتەر كە زۆربەی هەرەزۆری خاكی لیبیای لەبەردسەتدایە، دەیەوێت تەرابلوسی پایتەخت كۆنترۆڵر بكات كە بارەگای حكومەتی ویفاقی نیشتمانییەوە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانپێدانراوە.
بۆ ناسینی تەواوەتی ئەو فەرماندە سەربازییە كە دەیەوێت حوكمڕانییەكی هاوشێوەی حوكمڕانی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لە لیبیادا بچەسپێنێت، پێویستە وێستگە سەرەكییەكانی بزانیین كە بریتین لە:
-لە تەمەنی 26 ساڵیدا و لە ساڵی 1969، یاریدەدەری قەزافی بوو لە روخاندنی حوكمی شاهانە لە لیبیا.
-لە ساڵی 1873 بەشداریی لە جەنگی ئۆكتۆبەری دژ بە ئیسرائیل كردووە.
-فەرماندەی هێزە شەڕكەرەكانی لیبیا بوو لە ساڵانی هەشتای سەدەی رابردوو لە چاد.
-لەساڵی 1987 لەلایەن هێزەكانی چادەوە دەستگیركراوە و قەزافی پشتی تێكردووە.
-لە ساڵی 1990 دوای ئەوەی ئازادكراوە، چووەتە ویلایەتە یەكگرتووەكان و لە نزیك بارەگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكایی (CIA)نیشتەجێ‌ بووە.
-لەدوای رووخانی قەزافی لە ساڵی 2011دا گەڕاوەتەوە بۆ لیبیا.
-لەئێستادا بە بەهێزترین فەرماندەی سەربازی لە لیبیادا دادەنرێت.
-لەلایەن حكومەتی تەبرقەوە پشتیوانی لێدەكرێت كە خاوەنی پەرلەمانێكی هەڵبژێردراوە لە ساڵی 2014.
-لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسرەوە پشتیوانی دەكرێت.
-دەگوترێت خواستی هەیە ببێتە «سیسی لیبیا».
-سەبارەت بە زۆرێك لەوانەی بەرگری لە تەرابلوس دەكەن، زیاتر پەیوەندی بە دژایەتییانەوە هەیە بۆ حەفتەر، وەك لەوەی پاڵپشتی راستەقینەی حكومەتی ویفاق بن. زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی پایتەخت پشتیوانی لە هیچ لایەك لەو دوو لایەنانە ناكەن.
حەفتەر لە دەرەوەی وڵاتەكە پاڵپشتییەكی بەهێزی هەیە كە بریتین لە میسر و ئیمارات و روسیا. شەڕی تەرابلوس لەئێستادا بۆتە جەنگێكی نوێی بە وەكالەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*