له ریازی پایته‌ختی سعودیه و به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شاهانه‌ی سعودیه، وه‌زیره‌كانی به‌گری «هاوپه‌یمانی ئیسلامی دژی تیرۆر» یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ساز كرد.
وه‌زیره‌كانی به‌رگری «هاوپه‌یمانی ئیسلامی له دژی تیرۆر» كه له كانوونی یه‌كه‌می 2015دا راگه‌یه‌ندرا و 41 وڵات له‌خۆده‌گرێت و ئامانج لێی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌ی و تیرۆره، له 26ی تشرینی دووه‌می 2017، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان سازكرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شاهانه‌ی سعودیه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاندبوو «گه‌وره‌ترین مه‌ترسی تیرۆر، شێواندنی عه‌قیده‌ی ئیسلامییه»، به‌پێویستیشی زانیبوو رێگه له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هه‌وڵانه بیگرێت كه بۆ شێواندنی ئاینی ئیسلام ده‌خرێنه‌گه‌ڕ.
وه‌ك جێنشینی شاهانه‌ی سعودیه ئاماژه‌ی پێكردبوو»وڵاته به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی به‌رگری هاوپه‌یمانی ئیسلامی سه‌ربازی، پێكه‌وه له‌ڕووی سه‌ربازی و دارایی و هه‌واڵگری و سیاسییه‌وه كار بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر ده‌كه‌ن».
بن سه‌لمان ده‌ڵێت»وڵاتانی هاوپه‌یمانییه‌كه رێگه به به‌رده‌مبوونی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناده‌ن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر چڕ ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی دیارده‌كه له‌سه‌ر گۆی نامێنێت».
به‌و تهی جێنشینی شاهانه‌ی سعودیه:»تیرۆر له‌نێو هه‌موو وڵاتهكانماندا كار ده‌كات، و رێكخراوه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز له‌نێوانماندا هه‌بێت كاری كردووه، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ هاتنه‌كایه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات».
«لێره‌وه زیاتر له 40 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی رۆشن و زۆر به‌هێز ره‌وانه ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌رییان له‌پێناو رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وه‌ی»، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن بن سه‌لمانه‌وه له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه جگه له وه‌زیره‌كانی به‌رگری 41 ده‌وڵه‌ت تێیدا ئاماده‌بوون، ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕ و شاره‌زایان له بواره‌كانی كاریی هاوپه‌یمانی ئیسلامی، ستراتیژی گشتی بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه، و میكانیزمه‌كانی دانایی رێكخراو بۆ ئۆپه‌راسیۆن و چالاكی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئاینده بۆ جه‌نگی دژ به تیرۆر له بواره‌كانی كاریی سه‌ره‌كی فكری و میدیایی،به‌شدارییان كردبوو.
به هه‌مان شێوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،به‌گژداچوونه‌وه‌ی ته‌مویلكردنی تیرۆر، و دیاریكردنی میكانیزم و چوارچێوه‌ی كاریی ئاینده كه سه‌ركردایه‌تی كاروانی كاریی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی تیرۆر ده‌كات، و ته‌واوكاریی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر له بواری پارێزگاریی له ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، تاوتوێ كران.
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می وه‌زیره‌كانی به‌رگری هاوپه‌یمانی ئیسلامی سه‌ربازی له دژی تیرۆر، له‌ژێر دروشمی «هاوپه‌یمانین له دژی تیرۆر» له 26ی تشرینی دووه‌می 2017 ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردبوو.
هاوپه‌یمانی ئیسلامی له دژی تیرۆر
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه ئه‌و ده‌مه جێگره‌وه‌ی جێنشینی شاهانه‌ی سعودیه بوو، له ریازی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی راگه‌یاند.
هاوپه‌یمانییه‌كه له 41 ده‌وڵه‌ت پێكدێت كه بریتین له: سعودیه، ئه‌فغانستان، ئیمارات، ئوردن، ئۆغه‌ندا، پاكستان، به‌حره‌ین، برونای، به‌نگلادیش، بنین، بۆركینافاسۆ، توركیا، چاد، تۆگۆ، تونس، جیبۆتی، كۆدیڤوار، سنیگال، سودان، سیرالیۆن، سۆماڵ، سوڵتاننشینی عومان، گابۆن، گامبیا، غینیا، غینیا بیساو، فه‌له‌ستین، دوورگه‌كانی قهمهر، كوه‌یت، قه‌ته‌ر، لوبنان، لیبیا، ماڵدیف، مالی، مالیزیا، میسر، مه‌غریب، مۆریتانیا، نه‌یجه‌ر، نه‌یجیریا، و یه‌مه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ش، سه‌نته‌رێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دژی «تیرۆر» دامه‌زراوه و ته‌واوی وڵاتانی نێو هاوپه‌یمانییه‌كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
به سه‌لمان رایگه‌یاندبوو، ئامانجی هاوپه‌یمانییه‌كه، هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانه له دژی توندڕه‌وه‌كان له عیراق، و سوریا، و لیبیا، و میسر، و ئه‌فغانستان.
ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندی نێوان ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌یه، وه‌ك بایكۆتكردنی میسر و سێ وڵاتی تری كه‌نداو بۆ قه‌ته‌ر، ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان میسر و توركیا له‌پاش روخانی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌كه‌ی سه‌رۆك محه‌مه‌د مورسی.
ئێرانیش كه ركابه‌ری سه‌ره‌كی سعودیه‌یه له هه‌ژموندا له ناوچه‌كه، له لیستی وڵاته به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا نییه، له هه‌مان كاتدا ململانێكان به وه‌كاله‌ت له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه ئیقلیمییه‌دا له سوریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و به‌حره‌یندا به‌رده‌وامن.
130 جار بینراوە