سەرەکی » هەواڵ » ‎قوباد تاڵەبانی: بەرنامە و بڕیارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان جێبەجێ دەكەین

‎قوباد تاڵەبانی: بەرنامە و بڕیارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان جێبەجێ دەكەین

دوێنێ، لەهۆڵی شەهیدانی یەكی شوبات لەمەڵبەندی هەولێر، بەئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەشێك لەوەزیرەكانی یەكێتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، تیمی وەزاری یەكێتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی‌و دۆخی كوردستان‌و عیراق‌و پەیوەندیی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، پێشكەشكردو تیشكی خستەسەر دیدگاو تێڕوانینی یەكێتی بۆ پرسە هەنووكەییەكان. هەروەك باسیشی لەئامانجی كۆبوونەوەكە كردو رایگەیاند: ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی بەردەوام بەڕێوەدەچن‌و بیروڕا لەبارەی پرسەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن.
پاشان، قوباد تاڵەبانی، تیشكی خستەسەر كارەكانی حكومەت‌و چۆنێتی كاركردنیان‌و تیمی یەكێتی-شی راسپارد كە دڵسۆزانەترو لێبڕاوانەتر كاربكەن بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان. وتیشی: ئێمە لەحكومەت بەرنامەو بڕیارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەخەینە بواری جێبەجێكردنەوەو وەك هەمیشەش پێشەنگی چاكسازیی دەبین‌و بەكارەكانمان دەمانەوێ چاكسازیی جددیی لەسێكتەرە جیاوازەكاندا بكەین‌و دروشمەكانمان جێبەجێبكەین.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، كارەكانی وەزارەت‌و چۆنێتی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانیان لەوەزارەتەكانیاندا، خستەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*