سەرەکی » مانشێت » ئەركە لەسەرمان باشترین خزمەتی ناوچەكەتان بكەین

كۆسرەت رەسوڵ لە پێشوازیی ژمارەیەك كەسایەتیی سنووری پشدەر و بتوێن دا:

ئەركە لەسەرمان باشترین خزمەتی ناوچەكەتان بكەین

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لەژمارەیەك كەسایەتی و ریشسپی سنووری پشدەرو بتوێن.
لەدیدارەكەدا، كە محەمەد وەتمان، وەستا رەسوڵ و حامیدی حاجی غالی ئەندامانی سەركردایەتی، ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ناوچەكەو كێشەكانی سنوورەكەو چۆنێتی هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكان و بنبڕكردنیان.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی، بەبایەخەوە باسی لەڕۆڵی خەڵكی تێكۆشەری پشدەرو بتوێن كردو رایگەیاند: ئەو ناوچانە مەڵبەندی خزمەتكردنی پێشمەرگەو لانكەی شۆڕشەكان بوونە، بۆیە ئەركە لەسەر هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان باشترین خزمەتی ناوچەكە بكەن. هاوكات، كۆسرەت رەسوڵ، داوایكرد بایەخی زیاتر بە دەڤەرەكە بدرێ و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بكرێ.
لای خۆیانەوە، كەسایەتییەكانی سنوورەكە، سوپاسی كۆسرەت رەسوڵ-یان كرد، كە هەمیشە بە تەنگ كێشەی خەڵكەوەیەو لەهەوڵدایە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكان ‌و داوایانكرد پشتیوانی زیاتری ناوچەكە بكات و هەوڵی جددی بدات بۆ چارەسەری كێشەكان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*