سەرەکی » مانشێت » خۆپیشاندان لە عیراق بەردەوامە

خۆپیشاندان لە عیراق بەردەوامە

خۆپیشاندان لە بەغداو چەند پارێزگایەکی دیکەی عیراق بەردەوامەو خۆپیشاندەران چەندین رێگەی سەرەكی‌و بۆ یەكەم جاریش دەروازەی ناوچەی سەوزیان داخست.
دوێنێ، خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی هاووڵاتیانی عیراق لەبەغدای پایتەخت دەستیپێكردەوەو لەناوچەی كەرادە سەدان خۆپیشاندەر دەروازەی هاتوچۆی ناوچەی سەوزیان داخست. هەر دوێنێ، خۆپیشاندەران رێگای هاتوچۆی پاڵاوگەی نەوتی كەربەلایان داخست‌و بەو هۆیەوە كارمەندەكانی نەیانتوانیوە بچنە سەر كارەكانیان. لەباشووری عیراقیش خۆپیشاندەران پێنج رێگای سەرەكیی بیرە نەوتییەكانیان داخستووە.
هەروەها شەوی رابردووتریش خۆپیشاندانەكان لەبەغدا توندوتیژیی لێكەوتەوەو دوو خۆپیشاندەر كوژران‌و 37ی تریش برینداربوون.
بەپێی دوایین زانیاریی رەسمی، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە تائێستا زیاتر لە 325 كەس كوژراون‌و زیاتر لە 15 هەزار كەسیش برینداربوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*