سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » خەسڵەتەكانمان

خەسڵەتەكانمان

1ـ لە ناخی دڵەوە رقمان لە دار و بەردە.
2ـ پێمان وایە ئاقڵترین و جوانترین مەخلوقی رووی زەمینین.
3ـ بە قەناعەتی ئێمە كەس لە تەئریخا بە قەد كورد غەدری لێ‌ نەكراوە.
4ـ حەزمان لە میوانییە بەڵام چارەی میوانمان ناوێ‌.
5ـ ئەڵێین كەس بە قەد ئێمە رەنج بەخەسار نییە.
6ـ خۆمان بێكارین كەچی كارەكەر و كرێكار لە نیپاڵەوە ئەهێنین.
7ـ كە لە كوردستانین لاسایی ئەجنەبی ئەكەینەوە كەچی وەختێك ئەچینە خاریج كوردایەتیەكەمان ئۆتۆماتیكییەن دەمەزەرد ئەبێتەوە.
8 ـ بۆ ئەوەی پێش بكەوین ئەبێ‌ بگەڕێینەوە بۆ دواوە.
9 ـ بە ئینسانی رووخۆش و سادە ئەڵێن بێ‌ شەخسیەت، ئەگەر كەمدووش بێ‌ ئەڵێین تڕی زلە.
10 ـ كە ئەچین بۆ سەیران لەمسەرەوە پیاوەكە لچی داوە بە یەكدا و لەوسەرەوە ژنەكە.
11 ـ هەموو مێژووی ماد و كەیخوسرەوخانمان لەبیرە كەچی بیرمان چۆتەوە كێ‌ راپەڕینەكەی دزی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*