سەرەکی » ئاراستە » د. پێشه‌وا مۆمێك بوو له‌ شه‌وا

د. پێشه‌وا مۆمێك بوو له‌ شه‌وا

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم

هاوزه‌مان له‌ ساڵرۆژی كۆچی دوایی جه‌نابی مام جه‌لال، خوشكه‌زا ‌و ئامۆزای مام جه‌لال له‌ 3/10/2019، د. پێشه‌وا شێخ شه‌ره‌ف شێخ نوروڵا له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ‌و لێپرسراوی راگه‌یاندنی یه‌كێتی شۆرشگێرانی كوردستان بوو، یادی به‌خێر ئه‌حمه‌دی دادی ده‌یگووت ئه‌و بلیمه‌ته‌، (عالم/ه‌) حاجی ئه‌حمه‌دی بۆڵی نه‌یناسیبوو به‌ مه‌حمود خۆشناوی گووتبووی:
ئه‌و هێسك گرانه‌ كێ یه‌؟ ئه‌ویش گوتبووی خوشكه‌زا ‌و ئامۆزای مام جه‌لاله‌، یه‌كسه‌ر راست گووتبووی سوبحانه‌ڵا ‌و ماشه‌ڵڵا هێسكی سوكه‌/ ئه‌و جا به‌ راستی شیرین ‌و هێسك سووك ‌و خۆشه‌ویست بوو.
د. پێشه‌وا مه‌غدورترین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی زه‌مانی شاخ، هه‌موو سه‌ركردایه‌تی شاخ به‌ وه‌زیر خانه‌نشین كراون، ئیلا ئه‌و نه‌بێ به‌ پله‌ی عه‌مید.
نووسینی جوانی هه‌بوو، وتاری به‌هێزی ده‌نووسی له‌ گۆڤاری كوردایه‌تی، خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد راگه‌یاندنی (ی‌. ش.ك) ده‌كرد، وتارێكی هه‌بوو به‌ ناوی (ئاسۆی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان) چه‌ندان وانه‌ی ده‌وته‌وه‌ بۆ (كادیران) سه‌رده‌مێك كاروباری رۆژانه‌ی مام جه‌لالی به‌ڕێوه‌ ده‌برد له‌ شاخ، به‌ كوردییه‌كی هێند جوان تێبینی ‌و په‌راوێزی ده‌نووسی بۆ به‌رده‌م مام جه‌لال!
هێند خۆشه‌ویست ‌و خۆنه‌ویست ‌و به‌ هه‌ڵوێست بوو! كه‌س لێی نه‌ره‌نجاوه‌ له‌ ژیانی سیاسی ‌و پێشمه‌رگایه‌تی خۆیدا كه‌لێنی پڕ نابێته‌وه‌، نامه‌كانیم مابوو به‌ڵام له‌ (ئه‌نفال) فه‌وتا، چونكه‌ زۆر خه‌می منی بوو كه‌ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ كارم ده‌كرد هه‌میشه‌ ده‌یگووت ئاگات له‌ خۆ بێ، واز له‌ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ بهێنه‌ ده‌ترسم شه‌هید بی، گه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كه‌ی كاروباری سیاسی بكه‌ كاریگه‌ریشی هه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵك! كه‌ كتێبی (رزگاری) یم چاپكرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو زۆر هاوكارم بوو جێ
ده‌ستی دیار بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*