سه‌رزه‌مینی نامرێ و پشده‌ر
گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی مێژوویی كۆن باس له‌پشده‌ر ده‌كا، به‌ر له‌هاتنی ئیسلام پشده‌ر به‌شێك بووه له‌وڵاتی (نامرێ)، (سه‌لمانسه‌ری سێیه‌می) پادشای ئاشووری له‌ساڵی (834 پ. ز) له‌م ناوچه‌یه حكومڕان بووه هه‌تا وڵاتی كفری، كاتێ ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێك بووه له‌سه‌رزه‌مینی (لۆلۆیی)ه‌كان، سوپای ئاشووری به‌سه‌ركردایه‌تی (سه‌لما ناسارا) له‌ساڵی (844 پ . ز) هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر سه‌رزه‌مینی (نامرێ)، پاشای وڵاتی نامرێ (ماردۆك مادامیك) بووه، پاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خوێناوی پاشا (ماردۆك) په‌نای بردووه بۆ چیای (ئاسمیرا_ قه‌ندیلی ئێستا) كه قه‌ڵاو سه‌نگه‌ری قایمی لێبووه، چونه‌ته چیاكانی (مامه‌نده)و (هه‌رمێن)و (كهلهگا)و (سه‌ری جاسوسان)و (لوتی سادر)و (تاتی دۆ)و له‌بناری شاخی (چواس) له‌گوندی (دووبێ) دۆڵی زه‌ندان هه‌یه كه پێده‌چێ زیندانی ئه‌وان بووبن. هه‌تا داگیركردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامه‌وه له‌ساڵی (21ی كۆچی)، له‌و كاته‌وه داگیركه‌ر له‌دوای داگیركه‌ر وڵاته بێكه‌س و هه‌ناسه سارده‌كه‌ی كوردستانیان به‌ڕێوه‌بردووه، ناوی وڵات‌و چیا‌و هه‌تاده‌گاته (ساوا)ی منداڵیشیان داگیركردووه به‌زمانی داگیركه‌رانه‌ی خۆیان، هه‌تا عوسمانلیه داگیركه‌ره‌كانی تورك. له‌ساڵی 1897 توركه خوێنمژه‌كان ناویانناوه، واته قه‌ڵادزێ بووه‌به (حه‌میدیه)و سه‌ربه سنجه‌قی سلێمانی‌و ئه‌یاله‌تی شاره‌زووربووه، ههتادهگات به عه‌ره‌به داگیركهرهكانو ته‌عریب ده‌ست پێده‌كات‌و هه‌موو ئه‌و وڵاته له‌سه‌رده‌می ئه‌نفالی به‌دناو خاپوورده‌كه‌ن. ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ (670) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، به‌خۆیه‌وه (6) ناحیه لهسنورهكهدایهو (284) گونده له‌ئێستادا، ئاوه‌دانیه‌كی زۆر ئاپۆراو سه‌رزه‌مینێكی بهرههمهێنو به‌شدار له‌ئاسایشی خۆراكی وڵاتی كورددهكات. وڵاتێكی ئاوێژگهو نازداره ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هۆزو تیره ڕه‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردهواری له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، یه‌ك له‌و هۆزه گه‌ورانه هۆزی (بڵباس)ه.
هۆزی گه‌وره‌ی ڕۆژه‌كی كورد:
هۆزی ڕۆژه‌كی هۆزێكی گه‌وره‌ی كوردستانه، له‌ساڵی (625)ی زاینی، زیاتر له(1800) ساڵه ده‌ركه‌وتوون‌و لهمێژووا تۆماركراون، ئه‌م هۆزه له‌ناوچه‌ی (خۆیت)ی سه‌ربه شاری (تاب) له‌وێ سه‌رۆك هۆزو تیره‌و ئێڵهكان كۆده‌بنه‌وه له‌ویلایه‌تی هه‌كاری باكوری كوردستان «24» تیره‌ی سه‌ره‌كی هۆزی (ڕۆژاكی)ئه‌بن به‌دوو به‌شی گه‌وره‌وه، (هۆزی بڵباس)و (هۆزی كهوالاس_ قهواڵیس) كه بڵباسو قهواڵیس دوو شارۆچكه‌ی گه‌وره‌ی ویلایه‌تی هه‌كاری كوردن، ئه‌م (12) تیره‌یه‌ی بڵباس بریتییه له(مه‌نگوڕ سه‌ردار 24 تیرهنو له‌هه‌موو كوردستان بڵاون)و (هۆزی مامه‌ش) ئه‌مانه‌ن 14تیره‌ن، هۆزی پیران 24تیره‌ن، به‌شێكیان له(لبنان) ده‌ژین. (هۆزی ڕه‌مه‌ك) ئه‌مانه 7 تیره‌ن، به‌شێكیان پێیان ده‌ڵێن (ناوی) ئه‌و (900) خێزانه (هه‌ركی)یه‌ن كه چوونه‌ته‌ناو هۆزی ڕه‌مه‌كه‌وه، (هۆزی سن) ئه‌مانه دوو به‌شن (تاف)و (سن) شاری پردێی ساڵه‌یی موڵكی ئه‌وان بووه. هۆزی (ورمزیار)و (هۆزی گه‌ردی _ ئه‌مان دوو به‌شن گه‌ردی به‌ڕۆژ پێیان ده‌وترێ كوڕی ڕه‌ش، گه‌ردی سێ پێیان ده‌وترێ كوڕی سپی)، (هۆزی باڵه‌ك_ 14 تیرهنو به مه‌لا شه‌ره‌فی ناسراون). هۆزی گهوڕك ئه‌مانه 14 تیره‌ن له‌وانه بایه‌زیدی_ مامه‌ندی_ جوامێری_ جه‌هانگیری_ ئه‌حمه‌د زاده‌و خدری….هتد) هۆزی (وه‌جاخی كاخدریو هۆزی برادۆست_ گه‌وره‌ترین هۆزن له‌نه‌وه‌ی خانی له‌پ زێڕینن)، هۆزی كابایزو كاك (قاق)و هۆزی بهرازانیش هه‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كیتر، خێڵی «ئه‌حمه‌د ئه‌وڵا»ی بڵباس لهپێنجوێنن، گه‌لێك شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ییان دژی داگیركه‌ران كردووه له‌وانه شۆڕشی باپیر ئاغا 1812و هه‌مزاغا 1854 هه‌تا 1881 به‌شداری شۆڕشه‌كانی شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری 1880 و دژی سوپای ڕوسی سیزار ڕاپه‌ڕیون. شۆرشی برایم خانی ده‌لۆ 1920و شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی ڕانیه 1920و شێخ سه‌عیدی پیران (شه‌هیدی كورد) 1925و به‌شداری له‌گه‌ڵ مه‌لیكی كوردستان لهباشورو كۆماری كوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵات، ناوداره‌كانی بڵباس (شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی)و (شه‌ریف پاشای خه‌ندان له‌هۆزی پیرانه له‌تیره‌ی سه‌رهه‌دی)و (هه‌مزاغای مه‌سره‌ف)و (پیره‌مێردی نه‌مر)و (مسته‌فا پاشای یا ملكی)و (مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس)و زۆریتر.
ناحیه‌ی هه‌ڵشۆو گونده‌كانی
هه‌ڵشۆ یه‌كێكه له‌شارۆچكه‌كانی وڵاتی پشده‌ر، له‌بناری چیای مامهندهدایه(2918) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، حكومه‌تی كوردستان ساڵی (2000) بڕیاریدا كردی به‌ناحیه، زیاتر له(27) گوند لهسنورهكهیدایه، ناوچه‌یه‌كی شاخاوی‌و كوێستانێكی دڵڕفێن‌و خۆشه، (1081) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، ڕووبه‌ری ناحیه‌كه (148) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، (1717) كیلۆمه‌تری خاكه‌كه‌ی شیاوه بۆ كشتوكاڵ، دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له(12) هه‌زار كه‌سه، یه‌كێك له‌گونده‌كانی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ گوندی (دۆبێ)یه.
گوندی دوبێ بناری چیای چواس
بای وهشتو بای شه‌ماڵ دوو جۆری «بان» یه‌كێكیان (بای چواس) له‌شاخی سه‌ربه‌رزی چواسهوه دێ (2200) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، (با)یه‌كه‌ی دیكه له‌شاخی قه‌ندیل (3500) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، هۆردوك با، دووبێ، یان دوو با ده‌گرێته‌وه، بۆیه پێی ده‌ڵێن (دوو بێ).
چیایه‌كی دیكه له‌ده‌م گوندی (دووبێ)وه‌یه به‌چیای (كهلهگا) ناسراوه (2027) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، ئه‌م گونده له‌سه‌رده‌می شا (ماردۆك مۆدامیك)ی لۆلۆییهكانهوه ئاوه‌دانه، كاتێك پاشه‌كشه‌ی چیا ده‌كه‌ن له‌تاو هێرشی ئاشورییه‌كان له‌ساڵی (844 پ.ز)، لێره شوێنه‌واری زۆر ماوه، شوێنی شارێك له‌ناوچه‌ی (سیكهنهو سه‌رخانی) خوار گوند، له‌وانه (دۆڵی زه‌ندان)، ژماره‌یه‌ك گۆڕستانی دێرینی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌یه‌و شوێنه‌واره‌كانی ماون، ئاشی كۆنی لێیه‌و به‌ردی نوسراوی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، (حه‌سه‌ن عه‌لی مه‌مه‌ند) خه‌ڵكی گوندهكهیهو هه‌ر له‌وێ مامۆستایه، سه‌باره‌ت به‌مێژووی (دووبێ) بهگوندستانی گوت: زیاتر له 200 ساڵ به‌ر له‌ئێستا «وه‌جاخی كا خدری» له‌شارێكی پێشكه‌وتوو له‌خوار گوند له(سیكهنهو سه‌رخان)حكومڕانی ناوچه‌كه بووه، هه‌ر له(شیوه‌ڕه‌ز)و (مامه‌نده)و (خواران) هه‌تا (سونێ)و (شێنێ)و (بێ ده‌لان)و ناوچه‌ی سه‌رده‌شت فه‌رمانڕه‌وابووه، پیاو ماقوڵی بڵباس بووه، دوو كوڕی بووه به‌ناوی (كاكهوڵاو كاكه وه‌تمان) ئه‌مانه وه‌چه‌كانیان له(ئاڵوه‌تان)و (میراوێ)و (شۆڕان)و (ته‌نگژه)و (دوادیه) به‌ره‌بابی وانن، ئێمه هاوماڵی (مه‌نگوڕ)ین ئامۆزای (بڵباس)ن، له‌و ده‌مانه نه‌خۆشی (چاوهقوڵكێ_ تاعوون) له‌م وڵاته‌ی داوه، زۆرێك له‌م وڵاته ناوچه‌كه‌ی چۆڵكردووهو مردون، ئێره‌شی گرتۆته‌وه. ده‌شڵێن ناوی (دووبێ) له‌وه‌وه هاتووه دوو پیرهژنو پیره‌مێرد توشی چاو قوڵكێ بوون‌و مردوون له‌بن ئه‌و دارتووه نێژراون دووپێ، دوو پیره‌مێرد. به‌ره بابه‌كانی دووبێ (به‌ره‌بابی وه‌تمان)و (بابه‌كری)و (كوێخا خدری)و (قوربانی قادری)و (ڕه‌سوی حاجی شێخه)و (خێلی سوسنێ_ ئه‌مانه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتن)، هه‌ر هه‌مویشیان بڵباسن. (ئه‌حمه‌د وه‌تمان حه‌مه‌د) ڕیش سپی گوندی (دووبێ)یه سه‌باره‌ت به‌مێژووی گونده‌كه ووتی: منداڵ بووم ده‌یانگووت (سیكهنهو سه‌رخان) شاربووه، باسی تاعوونیان له‌بۆ كردووم، هه‌ر به‌منداڵی به‌كاروان به‌وڵاخ ده‌چووینه سهردهشتێو له‌وێ (خوێ)مان ده‌كڕی بۆ (خوێڕێزی ئاژه‌ڵان)، سێلی نانمان ده‌كڕی، له‌هه‌مووی گرنگتر «كاك دڵشاد» ده‌چوینه چیا‌و ڕاوی (ده‌ڵه‌ك)مان ده‌كرد، پێسته‌كه‌ی زۆر به‌نرخ بوو، ده‌مان فرۆشته دهباغانهكانی سه‌رده‌شت، به‌پاره‌كه‌ی ڕسقی سێ مانگمان پێ ده‌هێناوه گوندێ، ده‌مانبردنه سابڵاخێ له‌وێ زۆر به‌قیمه‌ت بوو، جا نازانم بۆ؟ لێره له»دوبێ» هه‌ر ماڵهكو جوتێ بان گایه‌كی هه‌بوو، زه‌وی وڵاتی مه گاكێڵه، له‌قه‌ڵادزێ پیاوه‌ك بوو (برایمی حه‌لی) گاسنو داس‌و بیوورو تهورداسمان لێ ده‌كڕی، ئه‌وجا به‌خۆمان (نیر)و (ئاموور)و (دهنده)و (باسكێ)و (پاش بارا)مان دروست ده‌كرد، ئه‌وانه هه‌مووی ئامرازی جووته، لێمان دهبهستو ئه‌وجا جووتمان ده‌كرد، ئه‌وی ده‌مێ جوت ماندووبوونێكی زۆری ده‌ویست، له‌رزمان لێده‌هات له‌وه‌رزی جوتان، (ئه‌مه‌ری خانزاد)و (سمایلی عه‌وڵای) دوو وه‌ستای ده‌ست ڕه‌نگینی (دوبێ)بوون، بهبهردوقوڕان خانوبه‌ره‌ی ناوازه‌یان دروستده‌كرد، كاریتهیان له‌سه‌ربان ڕاده‌داشت، سه‌ربانێكی تۆكمه دروست ده‌كرا، لوله‌ی سۆپای تیا ده‌هاته‌ده‌ر، بهفرماڵمان هه‌بوو، سه‌ربانێكی قایم بوو، به‌فریش ده‌ره‌قه‌تی نهدههاتێ، جا ووراتی مه كوێستانێكی سه‌خته به‌فری به‌دژوار لێ ده‌بارێ، ساڵ بووه سێ مانگ به‌فر نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. ئه‌وێ ده‌مێ (بارگین)و (مایین)و (هێستر)و (كه‌ر)ان، له بۆ بار گواستنه‌وه‌و كاروانچێتی سودی گه‌له‌ك بوو، ئێستا كه‌م مایه یان هه‌ر نه‌مایه. جاران زۆپای دارمان هه‌بوو زستانان له‌به‌ری كڵاوێنهمان دهكردو شهوچهرهمان ده‌خوارد، مێوژو كاكڵه گوێزو باسوقو شۆكه، ئه‌و ده‌مانه ژیانێكی بێ غه‌لوغه‌ش بوو، هه‌موومان كارمان ده‌كرد.
له‌ناوبردنی ژیانی گوندنشین و ئۆردوگا زۆره ملێ یه‌كان
«خدر حاجی عه‌بدوڵڵای وه‌تمان» ئه‌نجومه‌نی گوندی «دوبێ»یه ئه‌و له‌باسی گونده‌كه‌یدا بهگوندستانی ڕاگه‌یاندو ووتی: به‌دیواری قوڕینی ماڵه‌كانی گونددا نیرو ئامور هه‌ڵده‌واسرا (16) جوت گای تێدابوو، ئه‌مما خوێندنگا نه‌بوو، ده‌زانی بۆ؟ حكومه‌تی به‌عس ده‌یویست كۆمه‌ڵێكی نه‌خوێنده‌وار له‌ناو كورددا سه‌رهه‌ڵ بدا، گوندی «دوبێ» كه‌رتی كشتوكاڵی ژماره (20)ه، له‌گه‌ڵ گوندی «شیوه ڕه‌زێ» له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه «قه‌بری عوسمان»ی لێیه، قه‌دیم جه‌رده‌و ڕێگری لێ بووه، عوسمان ناوێك له‌وێوه گوزه‌ری كردووه، جه‌ندرمه‌كان به‌ناهه‌ق كوشتویانه‌و قه‌بره‌كه‌ی له‌وێیه، گوندی ئێمه خاوه‌نی (10) هه‌زار دۆنم زه‌وییه، بهشاخهڵانو پاوان‌و له‌وه‌ڕگاو پشتاوو به‌راو، ئێستا زیاتر له(3 هه‌زار) بزنهگهلو مه‌ڕمان هه‌یه له‌گه‌ڵ (300) ڕه‌شه‌وڵاخ، لهوهڕگامان زۆره، له‌بناری چیای چواسو كهلهگاو سیكهنه، له‌پایزی ساڵی 1978حكومه‌تی داگیركه‌ری به‌عسی عێراقی ڕای گواستین به‌ره‌و (ژاراوه)، ئه‌و ده‌م (20) ماڵ بوین، خانوه‌كانیان ته‌قانده‌وه، ڕه‌زو باخ‌و دارستانی هه‌موو له‌ناوبرد، هه‌تا (13) ساڵ ئاواره‌بووین، له‌شۆڕشی ڕاپه‌ڕینی كورد (1991) گه‌ڕاینه‌وه، ئێستا (40 ماڵ)ین، ژیانمان دروست كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی سوتماكی ده‌ستی عاره‌بان.
شۆڕشی نوێ و هاوڕێكانی مام
كه پێشمه‌رگه له(مامه‌نده)و (چواس)و (سه‌ری جاسوسان)و (تاتێ دۆ)و (سارد)و (قه‌ندیل) گه‌شانه‌وه، هیوارهیهكی پایز سوپاسالاری كوردستان «عه‌لی عه‌سكه‌ری»و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌چنه «دوبێ» له‌ماڵی (مام عه‌لی كوێخا خدر) لاده‌ده‌ن، پێیان ده‌ڵێ: شۆڕشی نوێ كوردستانی ڕاچڵه‌كاند، شۆڕش بۆ ئێوه‌یه‌و لهئێوهیه، خۆتان حاكم‌و خۆشتان خاوه‌نی شۆڕشن، ئه‌وانیش جوتیاره‌كان، گوندنشین، هه‌موو، ده‌بنه پشتیوانی شۆڕشی نوێ، (ئه‌حمه‌د ساروخ) له(زه‌ڵێ)و (كوێخا خدر له شێنێ)و (هه‌مزه‌ی خه‌مان) له»دوبێ»و (حاجی ڕه‌سوو) له(توژه‌ڵه) ده‌بنه هاوكاری مام، له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕش له‌هه‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له‌دایك ببوو، ده‌چون قه‌رزیان ده‌دا به‌شۆڕش، (ئه‌حمه‌د ساروخ) بڕی (2هه‌زار) دیناری دا به‌قه‌رز به شۆڕشی نوێ، (مام عه‌لی كوێخا خدر) بهگوندستانی گوت: كه عه‌لی عه‌سكه‌ریمان دیت، ئه‌و پیاوه جوان‌و نازدارو جوامێره، وتمان شۆڕش سه‌رده‌كه‌وێ، په‌له‌مان بوو ببین به ده‌روێشی شۆڕش، ئه‌من بووم به ته‌ته‌ری عه‌لی عه‌سكه‌ری، به(بارگین)و (هێستران) ده‌مه‌ك له‌قه‌ڵادزێ، شتومه‌كی پێویستم ده‌ینا بۆ پێشمه‌رگه، ده‌مه‌ك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانێ پێداویستیم ده‌ینایه‌وه، هه‌تا ساڵی 1977 بوم به‌پێشمه‌رگه. له‌شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كه‌ی «شیوه‌ڕه‌ز» كه لوتی حكومه‌تی تیا شكا له‌گه‌ڵ نه‌به‌ردی مه‌زنی (ژه‌نه‌راڵی به‌فر) تێیدابووم، (كا بایز قه‌نده) پێشمه‌رگه‌ی گه‌نجی (ی، ن، ك) هه‌ڵی دایه‌و بهگوندستانی گوت: هه‌تا ئێستاش پێشمه‌رگه‌ی كورد‌و كوردستانین، له‌شۆڕشی ئه‌یلول چوار شه‌هیدمان به‌خشیوه، له‌شۆڕشی نوێ (12) شه‌هیدو له‌شه‌ڕی دژی چه‌ته كافره‌كانی داعش (35) پێشمه‌رگه‌مان به‌شداربوو سێ شه‌هیدمان دا، (عوسمان ره‌سوو سمایل)و (عه‌لی مینه وه‌تمان)و (یوسف مینه وه‌تمان) ئه‌و دووه‌ی دوایی برا بوون.
كار‌و فه‌رمانه جوانه‌كانی گوند:
«پوره ئامان حه‌بدوڵا برایم» به‌خۆی خه‌ڵكی (شێنێ)یه له‌بناری مامه‌نده (46) ساڵ به‌ر له‌ئێستا به‌نه‌ریتی (گه‌وره به‌بچوك) دوو كیژی گچكۆكهی كردووه، جلوبه‌رگی (بهگنج)ی سه‌رده‌شتیان بۆ كردووه، ئه‌و بهگوندستانی گوت: كاكه دڵه به‌خوای له‌ته‌مه‌نی (8) ساڵییه‌وه چونكه ئه‌من كیژه گه‌وره‌ی بابم بووم، وه‌كی كوڕان ئیشم كردووه، دهچومهسهر چیای (مامه‌نده)و (تاتی دۆ)و (كهلهگا)و (چواس)و (كاولان)و (ئاخوڕه)و (بایزه دۆڵ) ده‌چوینه (كه‌وشان)، ڕێواسمان ده‌ینا، (مهندۆك)و (قوڕاوه)و (موشه) بهچارۆكان لهماڵێمان ده‌نا له‌داره به‌نان، قهسوانمان بۆ نێو دۆ دههاورد، ئه‌من له‌شێنێ حازهب بووم، هه‌میشه (مام جه‌لال) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌هاته كن بابم، زۆرم حهزدهكردخزمهتی ئه‌و پیاوه مه‌زنه بكه‌م‌و كردیشم، له‌هیچ نه‌ده‌ترسام له‌كاتی (توتنێ) وای چی پێ ده‌كردین، لهشهتڵهوه بۆ دێراوو ئه‌وجا شكانه‌وه‌و له(به‌نێ)كردن، بڕوا‌و نه‌یه‌ته‌وه، بێرم زۆر كردیه «ترێی گه‌ڵ» ناو مازوو نه‌ده‌شێوا هه‌ڵمان ده‌گرته زستانێ، ئه‌وجا (توور)م له‌چاڵی ده‌نا، زستان ده‌م ئێناوه بۆ خواردنێ تێك نه‌ده‌چوو، (بامێ بهبهنێ)و (كه‌شك)و دیزه له‌قوڕ دروست ده‌كرا ڕۆنمان تێده‌كرد، ئه‌وجا پێت برێم دڵشاد، ئه‌من (سی ساڵه) دختۆری سوتاویم له‌توێكڵی چناران ده‌رمان دروست ده‌كه‌م، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یان كه‌سی سوتاوم چێ كردۆته‌وه، له‌م وڵاتی چیانشینه به‌ناوبانگم.
ده‌مه‌وێت بڵێم:
«سول» لهبایزه دۆڵی نێوان «كهلهگا»و «چواس» له‌سه‌رێ ڕا دێته‌خوارێ كه ده‌گاته‌سه‌ر گا به‌ردو ڕه‌وه‌زو دارهبهنو گێوژهكان، بریسك بریسك ده‌بێته خوناو، باڵنده‌كانی چیا، لهدورێ ڕا، چاوی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌و، ئه‌و دیمه‌نه ده‌داته‌به‌ر قاسپه قاسپ، ئیدی هه‌ر باڵنده‌ی چیایه، لهبهرهخۆوه، زیكری پێ ده‌كه‌وێ، ئه‌و دنیایه ده‌بێته ئاواز، جارنه‌جارێ (سمۆره)یه‌كی نه‌سره‌وت لهكونهدارێ، سهردهردێنێو كه‌یفی به‌و دیمهنهدێ، كلك باده‌دا، كه خشهیهكیش ده‌بیستێ، كه‌س كه‌س نازانێ چی به‌سه‌ردێ، گه‌ڵاكانیش زه‌رد زه‌رد، له‌گه‌ڵ وه‌شتێ، شه‌ماڵێ، به‌هۆی سه‌ماوه، ده‌مرێت و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر زه‌وی، له‌خوارێ ڕا، هه‌نگێك ئاوی سازگاری نیشتمانی كوردی هه‌ڵگرتووه، به‌رزده‌بێته‌وه لهچاوتروكانێكا بزرده‌بێ..وای له‌كوردستانم، وای له‌م خاكه پیرۆزه.