سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵە‌بانی: ئاسایش تەنها بەهێزە ئەمنییەكان دابین ناكرێت

«پێویستیان بە پشتیوانی هاووڵاتیان هەیە»

قوباد تاڵە‌بانی: ئاسایش تەنها بەهێزە ئەمنییەكان دابین ناكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: ئاسایش تەنها بەهێزە ئەمنییەكان دابین ناكرێت، ئەوان پێویستیان بە پاڵپشتی هاووڵاتیان هەیە.
قوباد تاڵەبانی لە‌ دەستپێكی وتارەكەیدا كە دوێنێ لە دووەم رۆژی كۆڕبەندی نەینەوا بۆ وەبەرهێنان، پێشكەشیكرد، رایگەیاند: هەرێمی كوردستان شانازیی بەوەوە دەكات كە بەشداربووە لە ئازادكردنی نەینەوادا، شانازیش دەكات كە پێشوازیی لە ئاوارەكان كرد. وتیشی: ئێستاش هەرێم ئامادە‌یە‌ بەشداربێت لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا و هەولێر دەروازەیەكی گرنگە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا.
ئەوەشی خستەڕوو: لە بنیاتنانەوەی ئەم پارێزگایەدا پێویستە قوربانی و بارگرانییەكانی سەر كوردستان بەهۆی ئاوارەكانەوە لەبەرچاو بگیرێت، كە لە قۆناغێكی سەختی قەیراندا لە 2014 دانیشتووانی كوردستانیان بەڕێژەی 30 % زیاتر كرد. وتیشی: گێڕانەوەی شوناسی كلتووریی جۆراوجۆری موسڵ دەبێت لەڕیزی پێشەوەی گرنگیدانی حكومەتەكان بێت.
كۆڕبەندی نەینەوا بۆ وەبەرهێنان لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بەڕێوەدەبرێت و لە رۆژانی 3 تا 5ی كانونی یەكەم لە هەولێر كارەكانی بەردەوام دەبێت، بە بەمەبەستی هاندانی ئاوەدانكردنەوە و بەگەڕخستنەوەی كەرتی بنیاتنان لەو پارێزگایەدا.

print

 113 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*