سەرەکی » وەرزش » رامۆس چووه‌ مێژووی لا لیگا

رامۆس چووه‌ مێژووی لا لیگا

یه‌كسانبوون به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌ هه‌فته‌ی 14ی خولی ئیسپانیا تاكه‌ زیانی ریاڵ مه‌درید نه‌بوو له‌و یارییه‌دا و زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر سیڤیا له‌ 3 یاریزانی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی‌ بێ به‌ش ده‌بێت.
ریاڵ مه‌درید له‌ یاری داهاتوودا روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ سیڤیای پێنجه‌می ریزبه‌ندی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئه‌وی هه‌یه‌و له‌و یارییه‌شدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ رامۆس و كاسمێرۆ و كارڤاخال ناتوانن یاری بكه‌ن.
كارڤاخال و كاسمێرۆ پێش ئه‌م یارییه‌ هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی 4 كارتی زه‌رد بوون و له‌م یارییه‌شدا هه‌ردووكیان كارتی زه‌ردیان پێدرا، بۆیه‌ له‌ یاری داهاتوو ناتوانن یاری بكه‌ن.
سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه‌ش له‌ده‌قیقه‌ی 86 به‌كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ویش ناتوانێت به‌رامبه‌ر سیڤیا یاری بكات.
له‌پاڵ به‌شداری نه‌كردنی به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ كۆنه‌كه‌ی‌ رامۆس به‌و كارته‌ سووره‌ ناوی چووه‌ مێژووی خولی ئیسپانیا كه‌ یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌مێژووی خوله‌كه‌دا 19 كارتی سووری به‌ڕوودا به‌رزكرابێته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*