سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » لە شمشێرەكەی عەلی بەهێزتر

لە شمشێرەكەی عەلی بەهێزتر

× بەعزە كەسێك باش ئەژین و بەعزە كەسێكیش هەر باشە ئەژین.
× كورد تەنیا یەك شتی بەرەوپێشەوە ئەڕوات، تەمەنی.
× بەخوا باش بوو سەرۆكمان لەكۆڵ بووەوە، رەببی لەوەلاتر چێ‌…سەرۆك مۆگابی.
× دژایەتی كردنی بەغدا لەسەر پارتییەو زەریبەكەشی لەسەر میلـلەت.
× كچێكیان بۆ دۆزیومەتەوە ئاڵتون و ماڵتونی ناوێ‌، تەنانەت ئەڵێ‌ شەكراویش مەخۆرەوە. ئەترسم غەرامەی مروری لەسەربێ‌.
× پیاو بیرەوەرییت لەلا جێ‌ دەهێڵێ‌ و ناپیاویش تەجروبە.
× ناخۆشترین شت لە ژنهێناندا ئەوەیە كە ژمارەی خزمەكانت ئەبن بە دوو ئەوەندە.
× چارەسەرەكانی حكومەت لەو گۆڵە ئەچێ‌ كە بە ئۆفساید ئەكرێ‌.
× معاویە: لە شمشێرەكەی عەلی بەهێزترت دیوە؟
عەمری كوڕی عاص: بەڵێ‌. ساویلكەیی جەماوەر.
× بەختەوەریی بریتییە لەو كۆمەڵە نەگبەتییەی كە بەسەرتا نەهاتوون.
× خوا دنیا دروست ئەكات و مەسئولەكان وێرانی ئەكەن.

 484 جار بینراوە