هه‌فته‌ی پێشوو نزیکه‌ی 80 سه‌رۆکی ئه‌وروپا وئه‌فریقا له شاری ئه‌بیدجانی ساحیل عاج کۆبوونه‌وه‌و تێیدا کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منیان تاوتوێکرد. ئه‌م کۆبوونهویهش له‌ناو میدیاکانی جیهانیدا گرنگی زۆری پێدراو بهدهستپێکێکی گرنگی داده‌نێن، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌نێوان هه‌ردوو کیشوه‌ره‌که. زۆرێک له‌سیاسه‌تمه‌دار و میدیاکانی ئه‌وروپاش، باس له پرۆژه‌ی مارشاڵێکی نوێ بۆ ئه‌فریقا ده‌که‌ن.
زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌فریقا
یه‌کێک له‌کێشه گه‌وره‌کانی ئه‌فریقا ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی دانیشتوانی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ تاجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به که‌ناڵی فرانس 24 ی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند: بۆساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌فریقا ده‌گاته 2.5 ملیارد ، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت، ده‌بێت بۆ چه‌ند ساڵی دهاتوو ملیۆنه‌ها هه‌لی کار بۆئه‌و خه‌ڵکه زۆره دابنین بکرێت، که‌ئه‌مه‌ش کارێکی پڕ زه‌حمه‌ته.
کۆچبه‌ران
خاڵێکی گرنگی تری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌ران بوو، که‌له‌مڕۆدا بۆته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری وکولتووری بۆ ئه‌وروپا، هه‌ربۆیه سه‌رانی ئه‌وروپا زۆر به‌گرنگیه‌وه ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێک بۆئه‌م کێشه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌فریقادا بدۆزنه‌وه. هه‌رئه‌مه‌ش وایکردووه که یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ندین رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌فریقا بکات و ساڵانه ملیاره‌ها یۆرۆ بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان دابین بکات.
لیبیا کێشه قووڵه‌که‌ی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا
له‌کاتێکدا لیبیا له‌سه‌رده‌می معه‌مه‌ر قه‌زافی بوبووه، پاڵپشتێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقا و یارمه‌تی ده‌دان، هه‌روه‌ها بازاڕێکی باشیش بوو بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌م وڵاته بۆته کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆهه‌ردوولا. له‌لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵێک گروپی تیرۆریستی له‌م وڵاته بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ئه‌فریقاو ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها بۆته بازارێکی نامرۆڤانه بۆ بازرگانیکردن به کۆچبه‌رانه‌وه، که‌له‌ئێستادا بۆته کێشه و سکانداڵێکی گه‌وره بۆئه‌م کیشوه‌ره.
مارشاڵ پلان بۆ ئه‌فریقا
له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهان کاتێک ته‌واوی ئه‌وروپا وێران بوو، ئه‌مریکا پرۆژه‌ی مارشاڵی بۆ ئه‌وروپا دانا، که‌بریتی بوو له پێشكه‌شكردنی نزیکه‌ی 13 ملیارد دۆلاری ئه‌وکاته، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوای ئه‌وروپا. له‌ئێستاشدا له‌ناو ئه‌وروپیه‌کاندا باس له پێشکه‌شكردنی پرۆژه‌ی مارشاڵ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌فریقا، به‌و هیوایه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ئابووری ئه‌فریقا به‌هێزبکرێت. له‌مباریه‌شه‌وه ئه‌نتۆنیۆ تاجانیش رایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه پێویستیمان به پرۆژه‌ی مارشاڵ پلانێک هه‌یه بۆ ئه‌فریقا، هه‌رچه‌نده کاتی کهمیشـان له‌به‌رده‌ستدا ماوه.
ئه‌ڵمانیا 120 ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان ده‌کات
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه دوێنێ حکومه‌تی ئه‌ڵـمانیا بڕیاریدا بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ باشکردنی ره‌وشی ژیانی ئاواره‌کانی ناو لیبیا ته‌رخان بکات. زیگمار گابریل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند: به‌مشێوه‌یه ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ئهفریقاوئهوروپا لهئهبدیجان جێبه‌جێبکات، له‌هه‌مانکاتیشدا پشتگیری ئارامی وئاشتی لیبیا بکه‌ین و ره‌وشی ژیانی کۆچبه‌رانیش له‌و وڵاته باشتر بکه‌ین.
ماکرۆن دان به‌تاوانه‌کانی کۆڵۆنیالیستی ئه‌وروپیدا نا
له‌میانه‌ی به‌شداربوونی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه، ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نساله وته‌یه‌کیدا له‌زانکۆی واگادوگۆ له پایته‌ختی بۆرکینا فاسۆ وته‌یه‌کی پێشکه‌شكرد و رایگه‌یاند: که‌س ناتوانێت نکوڵی له تاوانه‌کانی کۆڵۆنیالیستی ئه‌وروپی له‌ئه‌فریقادا بکات و ئه‌مه‌ش هیچ مه‌جالی نیقاشی تێدا نییه. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره که سه‌رۆکێکی فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپی دان به تاوانه‌کانی کۆڵۆنیالیستی ئه‌وروپی له‌ئه‌فریقادا بنێت. دواتریش رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا بڕی 1.2 ملیارد یۆرۆی ته‌رخان کردووه بۆ پشتگیریکردنی پرۆژه‌ی بچووک وژێرخانی ئابووری له کیشوه‌ری ئه‌فریقا.
ئه‌وروپا نه‌یاری زۆره
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌که ململانێیه‌کی زۆر گه‌وره له‌نێوان زلهێزه‌کانی جیهان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌فریقا به‌تایبه‌تی له‌نێوان « چین،ژاپۆن،هیندستان، ئه‌مریکا» هه‌ریه‌که‌و له‌رێگه‌ی خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت جێپێی خۆی له‌م کیشوه‌ره‌دا قایم بکات و بۆلای خۆی رایبکێشێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌وروپا که مێژوویه‌کی دێرینتری له‌م کیشوه‌ره‌دا هه‌یه، خۆی له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک زلهێزی تردا ده‌بینێته‌وه، که زۆر زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵیان بکه‌وێته کێبرکێهوه. هه‌ربۆیه له‌ئێستادا له‌زۆرێک له ناوه‌نده سیاسییه‌کانی ئه‌وروپا باس له‌وه‌ده‌که‌ن، پێویسته چیتر ئه‌وروپا بێده‌نگ نه‌بێت و ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌کو زلهێزه‌کانی تری جیهان، جێپێی خۆیان له‌م کێشوه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتی و بازاڕهگهورهی جیهان قایم بکه‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌حه‌مه‌ته هه‌موو ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یه‌ك ده‌نگ بن، چونکه له‌ناو یه‌کێتی ئه‌وروپادا، بیرورای جیاواز به‌رامبه‌ر ئه‌فریقا و کێشه‌کانی و چۆنێتی سوود وه‌رگرتن له‌م کێشوه‌ره گه‌وره‌یه هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئاژنسه‌کان.