سەرەکی » وەرزش » رایان بابل گەڕایەوە ئەیاكس

رایان بابل گەڕایەوە ئەیاكس

یانەی گەلاتەسەرای رایگەیاند رایان بابلی هێرشبەری هۆڵەندی یانەكە بەشێوەیەكی رەسمی و بۆ ماوەی 6 مانگ پەیوەندی بە یانەی ئەیاكس ئەمستەردامەوە كردوە.
یانەكە بەیانناكەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە پەیوەندی كردنی بابل بە ئەیاكس بەشێوەی خواستن دەبێت و لە هاویندا پەیوەندی بە یانەكەیەوە دەكات.
ئەم بۆندەش لە سەر داوای تین هاگی راهێنەری یانەی ئەیاكس بووە كە داوای لە ئیدارەی یانەكە كردوە هێڵی هێرشبردن بەهێز بكەن ئەمەش بەهۆی چەندین كێشە لەو هێلە لە یارییەكانی رابردووی یانەكە.
بابل سەرەتای یاریكردنی لە ئەكادیمیای ئەیاكس بووە لە ساڵی 1998 و دواتر 2004 سەرخراوە بۆ تیپی یەكەم و 3 وەرز لەو یانەیە بەردەوامبووە.
بابل ساڵی 2007 چووتە ریزی لیڤەرپوڵ و چەندین وەرز بەردەوامبووە و ساڵی 2013ەش گەڕاوەتەوە ئەیاكس و 2015 پەیوەندی بە عەینی ئیماراتی كردوە.
بابل چەند وەرزێكیشە بۆ گەلاتەسەرای یاری دەكات كە ئەم وەرزە لە 20 یاری 5 گۆلی كردوە و هەرچەندە تەمەنیشی 33 ساڵە بەڵام لە پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*