سەرەکی » وەرزش » كیكی سیتین وەكو راهێنەری نوێی بارسێلۆنا ناسێندرا

كیكی سیتین وەكو راهێنەری نوێی بارسێلۆنا ناسێندرا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند كیكی سیتینی وەكو راهێنەری نوێ دیاریكردوە ئەو راهێنەرە سەردانی شاری بارسێلۆنای كردو دوای ئیمزاكردن لەسەر بۆندەكەشی بە راگەیاندنەكان ناسێندرا و كۆنگرەی رۆژنامەوانیشی بۆ رێكخرا.
دوای ئەنجامدانی یەكەم راهێنان لەگەڵ یانەكە كیكی سیتین بە هاوڕێیەتی جۆزیپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە واژۆی لەسەر بۆندەكەی كرد لەگەڵ بارسێلۆنا كە بۆ ماوەی 2 وەرز و نیوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش بۆندەكە بە جۆرێكە بارسا دەتوانێت دوای 6 مانگ هەڵیبوەشێنێتەوەو لە ئەگەری بەردەوامبوونیشی لە هاوینی ساڵی داهاتوو دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكە سەرۆكی نوێ دەتوانێت بۆندەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.
دوای ئیمزاكردنی بۆندەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ رەخسا و تیایدا سیتین وتی: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی یانەكە بكەم و خۆشحاڵی خۆم دەربڕم كە بوومەتە راهێنەری یانەكە و پیویستم بە 5 دەقیقە بوو بۆ ئەوەی بە بۆندی یانەكە رازی بم، دوێنی من لەگەڵ مانگاكتنم بووم لە كێڵگەكەم و ئەمرۆش راهێنان بە باشترین یاریزانی جیهان، هەرگیز پێشبینیم نەكردوە ببم بە راهێنەری بارسێلۆنا.
وتیشی: دەمەوێت ئەو گیان و جۆش و خرۆشەی لەم كارە هەمە بگوازمەوە بۆ یاریزانان و لەگەڵ هەوڵ دەدەم بە متمانە بەخۆبوون سەرجەم نازناوەكان ببەینەوە، من هەمووان دڵنیا دەكەمەوە تۆپی پێیەكی جوان پێشكەش دەكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*