سەرەکی » وەرزش » یۆرگن كلینسمان بەهۆی مۆڵەتی راهێنەرایەتییەوە تووشی شەرمەزاری بووە

یۆرگن كلینسمان بەهۆی مۆڵەتی راهێنەرایەتییەوە تووشی شەرمەزاری بووە

یۆرگن كلینسمانی راهێنەری یانەی هێرتا بەرلین دووچاری شەرمەزاریەكی زۆر بووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە بیسەلمێنێت كە مۆڵەتی راهێنەرایەتیەكەی بەسەر نەچوو.
راهێنەرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمریكا لەمیانی لێكۆڵینەوە نەیتوانی بیسەلمێنێت كە خاوەنی مۆڵەتی نوێی یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیایە بۆ كاری راهێنەرایەتی و تەنها رایگەیاندوە مۆڵەتەكەی لە ماڵەكەی لە ئەمریكا بیرچووە.
یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی یۆرگن خاوەنی بڕوانامەیەكە كە بەسەر نەچووە.
ئەگەر بێت و دەربكەوێت كە كلینسمان ئەو مۆڵەتەی كە ساڵی 2000 وەری گرتووە بەسەر چووە ئەوا سزایەكی قورس دەدرێت.
یۆرگنی 55 ساڵ پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووەو ئێستاش دوای گەڕانەوەی بۆ هێرتابەرلین یانەكە پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە كە لەكۆی 12 خال كە ركابەری لەسەر كردوە 10 خاڵی بەدەستهێناوە.
بەپێی یاسای دەستەی خولی ئەڵمانیاش پێویستە مۆڵەتی كاری راهێنەری راهێنەرانی خولی پلەیەك و پلە 2 بەسەر نەچووبێت، كلینسمانیش ئاماژەی بەوە داوە كە دواین جار گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا نەیزانیوە پێویستی بە مۆڵەتەكە دەبێت بۆیە نەیهێناوە لەگەڵ خۆی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*