سەرەکی » هەمەڕەنگ » پڕۆژەی کارۆ،رێز لە فاتیح عیزەدین دەنێت

پڕۆژەی کارۆ،رێز لە فاتیح عیزەدین دەنێت

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە رووناکبیرییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، رۆژی یەکشەممە 19/1/2020 لەدەزگای رۆشنبریی جەمال عیرفان، چاپخانەی کارۆ بە ناونیشانی (پرۆژەی کارۆ) مەراسیمێکی بۆ رێزلێنان لە شاعیر (فاتیح عیزەدین) بەڕێوەبرد.
لەمەراسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی نووسەران و رووناکبیران بەڕێوەچوو دیوانی (زەمانی بزربوو)ی شاعیر فاتیح عیزەدین بە ئیمزای خۆی بڵاوکرایەوە. پاشان شاعیری دیار (لەتیف هەڵمەت) خەڵاتی رێزلێنانی چاپخانەی کارۆی بەخشییە فاتیح عیزەدین، هەروەها کتێبی (ریتم و جوانی) نووسینی حەیدەر محەمەد بڵاوکرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*