سەرەکی » وەرزش » نهێنییەكانی ژیانی كریستیانۆ و دەركەوتنی وەك یاریزانێكی لاو

نهێنییەكانی ژیانی كریستیانۆ و دەركەوتنی وەك یاریزانێكی لاو

ئا: هێمن عوسمان

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 34 ساڵە و بەرەو 35 ساڵەی تەمەنی دەچێت، بەڵام جەستە رێك و ماسولكە بەهێزەكانی وانیشانی دەدەن دۆن هاوشێوەی لاوێكی 20 بۆ 25 ساڵ بێت، نهێنی بەهێزی جەستەی كریستیانۆ لەچیدایە و ئەو ئەفسانەیە رۆژانە چۆن ژەمە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت، ئەو خواردنانە چین كە دۆن دەیانخوات و پارێزگاری لە مانەوەی جەستە بەهێزەكەی دەكات؟
موشەكەكەی مادێرا بەرنامەی سەرنج راكێش لەژیانی رۆژانەی خۆیدا جێ بەجێ دەكات ئەوەش بۆتە هۆكاری دەركەوتنی وەك یاریزانێكی لاو كە چەند ساڵێكی تریش لە یاریگاكان بەردەوام بێت.
رۆناڵدۆ رۆژانە زۆرترین ژەمی خواردن دەخوات، بەڵام لە هەر ژەمێكدا كەم دەخوات، بەپێی راپۆرتێك دۆن رۆژانە شەش ژەم دەخوات پزیشكەكانیش ئەوەیان سەلماندووە زۆرترین ژەم بخورێت بەڵام بڕێكی كەم لە خواردن لە هەر ژەمێك واتە خێرا خێرا و كەم كەم خواردن، كریستیانۆش ئەم مەرجە تەندروستیە جێ بەجێ دەكات.
ئەفسانەكەی تۆپی پێ‌ 3 بۆ 4 سەعات جارێك ژەمێك نان دەخوات و لە شەو رۆژێكیشدا دەكاتە 6 ژەم خواردن، ئەوەش دەبێتە وزەیەكی زۆر و خێرا بۆ ئەو یاریزانانەی یاری تۆپی پێ‌ دەكەن.
ئەو خواردنانەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەكاریان دەهێنێت لە ژەمەكانیدا پێكدێن لە : پەنیر ، گۆشتی بەراز، شیری كەم چەور، چەند جۆرێك میوە، بەتایبەت «ئەڤاگادۆ»، هەروەها گۆشتی پەلەوەر دەخوات كە پرۆتینێكی زۆری تێدایە و چەوری كەمترە.
لەگەڵ ئەوەشدا، دۆن لە ژەمەخواردنەكانیدا ، زۆرترین گۆشتی ماسی دەخوات، كە بەردەوام جەستەی بە گەنجی هێشتۆتەوە.
پاتریس ئێڤرا، هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە پێشتر لە مان یونایتد پێكەوە یارییانكردووە، لەمبارەیەوە دەڵێت: كریستیانۆ هەرگیز لە راهێنان راناوەستێت، ئەگەر یەكێكیش بانگهێشت بكات بۆ ماڵەوە، ئەو بەردەوام دەبێت لە راهێنانەكانی دواتریش لەسەر مێزی نانخواردن تەنها سنگی مریشك و ئاو دەخوات و هیچ جۆرە كهولێك ناخواتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرنج دەخاتە سەر ژیانی یاریكردنی و دوردەكەوێتەوە لەو خواردنانەی كە دەزانێت زیانی پێدەگەیەنن، بەتایبەت دوركەوتنەوە لە خواردنە گازی و كهولییەكان.
رۆناڵدۆ هەرگیز گۆشتی بەستوو بەكارناهێنێت و بەردەوام گۆشتی پەلەوەری زیندوو ، ماسی زیندوو دەخوات.
لە بارەی خەو و پشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، پرۆفیسۆر نیك لیتلهیس لە كتێبەكەیدا بەناونیشانی خەو دەڵێت: كریستیانۆ 8 كاتژمێر دەخەوێت، بەڵام هەموو كاتژمێری خەوەكانی لەسەر یەك نیە و هەر كات ماندوو بوو كەمێك دەخەوێـت و دواتر بە هێزێكی نوێ و جەستەیەكی بەهێز دەست بە پلانەكانی دەكاتەوە، كریستیانۆ تەنانەت لە رۆژە پشووەكانیدا پەیڕەوی ئەم پڕۆگرامە دەكات.

print

 25 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*