سەرەکی » راپۆرت » ئەحلام مەنسوور- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1920 2010-

ئەحلام مەنسوور- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1920 2010-

ئاماده‌كردن: بوار نووره‌دین

كورتكراوەكان:
چاپ: نۆرەی چاپ.
چ: چاپخانە.
ش: شوێن.
ژس: ژمارەی سپاردن.
س: ساڵ.
ل: لاپەڕە.
ق: قەوارە (بە سانتیمەتر و «پانی»ی پێش «درێژی» نووسراوە).
؟: بۆ هەر زانیارییەكی نادیار و نەزانراو.
1-چەند گۆتارێكی رەخنەیی
نووسین: ئەنوەر محەممەد تاهیر
لە بڵاوكراوەكانی ئەمیندارێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: ؟، ژس: 157، س: 1988، ل:112، ق:16×21
ناوەرۆك:
داشكەستن د چیرۆكێن ئەحلام مەنسورێ‌دا.
2-هونەرمەند محمد عارف
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی
چاپ: یەكەم، چ: اڵادیب، ش: بەغدا، ژس: 738، س: 1990، ل:40، ق:21×30
ناوەرۆك:
بە بۆنەی كۆڕی هونەریی مرۆڤ و سروشت لە نیگارەكانی محەممەد عارفدا: ئەحلام مەنسوور.
3-بینای هونەری لەكورتە چیرۆكی كوردیدا 1970-1980
نووسین: ئەحلام مەنسوور
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
چاپ: یەكەم، چ: تیشك، ش: سلێمانی، ژس: 27، س: 1999، ل:181، ق:14×20
ناوەرۆك:
پێشەكی/ بەشی یەكەم: هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەكی مێژووی چیرۆكی كوردی/ بەشی دووەم: هونەری كورتە چیرۆك-سەرهەڵدان/ بەشی سێیەم: وتەیەك/ ناوی هەندێ‌ نووسەری كورتە چیرۆك و شیكردنەوەی یەكێك لە چیرۆكەكانیان: حسێن عارف/ كاوس قەفتان/ مستەفا ساڵح كەریم/ محەممەد مەولوود (مەم)/ ڕەئووف بێگەرد/ عەبدوڵڵا سەڕاج/ كاكە مەم بۆتانی/ ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل/ محەممەد ئەمین ئەحمەد/ ڕەئووف حەسەن/ شێرزاد حەسەن/ غەفوور ساڵح/ محەممەد ڕەشید فەتاح/ محەممەد فەریق حەسەن/ محەممەد موكری/ دەق چییە؟/ ئەنجام/ سەرچاوەكان/ ناوەرۆك.
4-هێمن نامە
نووسین: د.عوسمان دەشتی
چاپ: یەكەم، چ: ڕۆژهەڵات، ش: هەولێر، ژس: 582، س: 2009، ل:320، ق:17×24
ناوەرۆك:
ئەحلام مەنسوور: ئیلهامی شیعری هێمن.
5-بەدیع باباجان
ئامادەكردن: بەختیار سەعید
لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرێتیی هونەریی شێوەكاریی سلێمانی
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: ؟ ، ژس: 1693، س: 2010، ل:134، ق:20×21
ناوەرۆك:
چەند ساڵێك پێش ئەو سەردەمە و هەر لە دوای پەیدابوونی مۆزەخانەی هونەر: ئەحلام مەنسوور.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*