سەرەکی » مانشێت » بەغدا؛ شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان ئاشكرا كراپەڕە 3

بەغدا؛ شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان ئاشكرا كرا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، دەستبەسەراگرتنی شوێن و سەكۆی هەڵدانی ئەو مووشەكانەی راگەیاند، كە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەكران و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەوتنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، ئاشكرایكرد: بەپێی زانیاری هەواڵگری، دەست بەسەر ئەو شوێن و سەكۆیەدا گیراوە، كە شەوی رابردووتر لێیەوە موشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراوە و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە زەوییان داوە.
روونیشكراوەتەوە: شوێنەكە لە ناوچەی زەعفرانییە بووە و دەست بەسەر مووشەك و ئامێری وەشاندنەكەیدا گیراوە.
لای خۆشیەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری حكومەتی عیراق جەختیكردوەوە، كە دەبێت ئەو كەسانەی لە پشت هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكان و ئەو كردەوەیەیان ئەنجامداوە، سزا بدرێن.

 107 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*