سەرەکی » ئابووری » 500 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان بێ كارن

500 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان بێ كارن

بەپێی ئاماری نەتەوەیەكگرتووەكان زیاتر لە 470 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان بێ كارن یاخود لەدۆخی بێ كاری شاراوەدان و هۆشداری درا لەوەی نەگەیشتن بەكاری شایستە كاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ئاڵۆزی كۆمەڵایەتی.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كاری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە رێژەی بێ كاری لەسەر ئاستی جیهان جێگیرە بەراورد بە دەیەی رابردوو و رێژەی بێ كاری گەیشتۆتە 5.4 % لەساڵی رابردوودا، پێدەچێت ژمارەی بێكاران كەمێك زیاد بكات لەكاتێكدا گەشەی ئابووری نزم بێتەوە بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دانیشتووان.
ئەو رێكخراوە لەڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەكرد پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ژمارەی ئەو كەسانەی وەك بێكار ناویان تۆمار دەكرێت بگاتە 190 ملیۆن.
گای رایدەر سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتی كار بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: لەو بڕوایەدایە بنیادنانی ژیانێكی باشتر لەرێگەی كاركردنەوە تادێت قورستر دەبێت و ئاماژەی بەوەكرد نەبوونی توانا بۆ دەستكەوتنی كارێكی شایستە بەشێكە لە تەشەنەسەندنی بزوتنەوەی ناڕەزایی جەماوەری و پشێوییەكان لەجیهان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*