سەرەکی » هەواڵ » توركیا ئامادەیە ناردنی هێز بۆ لیبیا رابگرێت

توركیا ئامادەیە ناردنی هێز بۆ لیبیا رابگرێت

توركیا ئامادەیە لە كاتی بەردەوامی پڕۆسەی ئاگربەست لە لیبیا، ناردنی هێزی چەكدار بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت، ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووكانیش داوای بەردەوامی ئاگربەست دەكەن.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا بە كەناڵی ئێن تی ڤی-ی وڵاتەكەی راگەیاند: پێویستە خەلیفە حەفتەر سەرۆكی سوپای نیشتمانی لیبیا پابەندبێت بە راگەیاندنی ئاگربەست و بگەڕێتەوە بۆ رێگەچارەی سیاسی. وتیشی: ئەنقەرە پابەندە بە راگرتنی ناردنی هێزی سەربازی و چەك بۆ لیبیا، ئەگەر ئاگربەست لەو وڵاتە بەردەوام بێت.
لەلایەكی ترەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا كرد، پابەندبن بە بڕیاری راگرتنی شەڕ لە وڵاتەكەدا. لە لێدوانێكیشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووكان داوایكرد كە لە پێناوی چارەسەركردنی رەوشەكەدا، فشارە نێودەوڵەتییەكان لەسەر لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا زیاد بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*