سەرەکی » وەرزش » منداڵان ده‌نگ بۆ دیاریكردنی ماسكۆتی ئۆڵۆمپیاد ده‌ده‌نپەڕە 2

منداڵان ده‌نگ بۆ دیاریكردنی ماسكۆتی ئۆڵۆمپیاد ده‌ده‌ن

لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ دوا 3 دیزاینی ماسكۆتی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ بۆ دیاری كردنی ماسكۆته‌كه‌ منداڵان له‌سه‌ر تاسه‌ری ژاپۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن.
دوای جیاكردنه‌وه‌ی‌ دیزاینه‌كان دواجار لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌و 3 دیزاینه‌ی‌ نمایش كرد كه‌ دانەیه‌كیان ده‌بێتە‌ ماسكۆتی ئۆڵۆمپیاد و پارائۆڵۆمپیادی تۆكیۆ و ئه‌و 3 دیزاینه‌ش له‌لایه‌ن 100 منداڵه‌وه‌ نمایش كرا.
هه‌ر 3 دیزاینه‌كه‌ پێكهاتون له‌ رێوی و راكۆن و پشیله‌ كه‌ له‌ كلتوری ژاپۆن ئه‌و 3 ئاژه‌ڵه‌ سه‌ر به‌ رزقن و داهات بۆ ژاپۆن ده‌هێنن.
ئه‌و 3 دیزاینه‌ش له‌نێوان 2 هه‌زار و 42 دیزاین هه‌ڵبژێردراوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری وێنه‌كێشانی ئه‌و وڵاته‌ دیزانیان پێشكه‌شی لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ر كردبوو.
دوای ئاشكرا كردنی ئه‌و 3 دیزاینه‌ش ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م خوێندنگا سه‌ره‌تاییه‌كانی ژاپۆن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ منداڵانه‌وه‌ ماسكۆتی ئۆڵۆمپیاد دیاری بكرێت و رۆژی 28/2ی ساڵی داهاتووش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ماسكۆته‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*