تڵپی تەڕ

* شەماڵ ئەگەر بۆنی تۆ نەھێنێ ھییچ نییە لە ھەوای پانکەیەک زیاتر
* وەزارەتی دارایی ئەگەر ئاگاداری سڕوتڕی وڵات نەبێ، دەغیلەیەکەو ھیچی تر
* زانکۆ ئەگەر خەریکی توێژینەوەی زانستی نەبێ تەنیا حوجرەیەکەو خۆشیی جەنابتان
* موقەدەم ئەگەر ناوی ڕۆمڵ ی نەبیستبێ نایب عەریفێکەو مەسئول تەرفیعی پێ کردووە
* گۆرانی ئەگەر لائیرادی شانت ھەڵنەتەکێنێ نوزەنوزێکە سپۆنسەرەکەی پێ حەرام بێ
* کۆنگرە ئەگەر ھیچی پێ نەگۆڕدرێ ھەر مام عەزیزەکەی جارانەو خۆی لێ گۆڕیون
* سەربانی موسەلەح کە دڵۆپەی کرد ھەر گڵەکەی ئەوسایەو باگردێنی تڕۆ کردووە
* سەیتەرە ئەگەر تەفتیشی نەکردی تەنیا ھەر تاسەیەکە و قەرەباڵغی دروست ئەکا
* پاقلاوە ئەگەر هی ئەبو عەفیف نەبێ ھەر ناوساجییەکەو شیلەی پیاکراوە
* موعارەزە ئەگەر لە قسەی دەسەڵات دەرنەچێ پرتەقاڵێکە تڵپی تەڕی تیا نەماوە
* بارە قاچاخێ ھیچ مەسئولێکی لەپشتەوە نەبێ لۆرییەک مەسینەیەو تۆزێک تەشتی نایلۆن
* حکومەتێک لە پاش ڕاپەڕینەوە ئەمە حاڵی بێ دێوەکەی بەرنامەی بەرنامەیە و ئێمە نایناسینەوە

print

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*