سەرەکی » وەرزش » عوسمان دیمبلی نەشتەرگەی بۆكرا و شەش مانگ دوور دەكەوێتەوەپەڕە 22

عوسمان دیمبلی نەشتەرگەی بۆكرا و شەش مانگ دوور دەكەوێتەوە

یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند عوسمان دیمبلی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لە فینلەندا نەشتەرگەریەكی سەركەوتوی بۆ كراو بەپێی راپۆرتی پزیشكیش ئەو یاریزانە 6 مانگ دوور دەكەوێتەوە بەو پێیەش یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت بۆند لەگەڵ هێرشبەرێكی تر ئیمزا بكات.
دیمبلی دوای ئەوەی لە راهێنان بۆ گەڕانەوە لە پێكانە درێژخایەنەكەی جارێكی تر توشی پێكان بۆوە كە پێكانەكەی ئەمجارەی قورستر بوو كە ماسولكەیەكی رانی بەتەواوی پچڕاوە بەهۆی ئەمەش ئەو یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو.
دواجاریش ئەو یاریزانە لە فینلەندا لەژێر دەستی پسپۆڕدا نەشتەرگەریەكی سەركەوتوی بۆ كراو یانەی بارسێلۆناش لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە ئەو یاریزانە 6 مانگ دوور دەكەوێتەوە بەمەش تا كۆتایی وەرزی و لە یۆرۆی 2020یش بێ بەش دەبێت.
بەپێی یاسای خولی ئیسپانیاش هەر یاریزانێك بۆ ماوەی 5 مانگ یان زیاتر دوور بكەوێتەوە ئەوا یانەكەی بۆ هەیە بۆند لەگەڵ یاریزانێكی تری خولی ئیسپانیا یاخود یاریزانێكی تری بێ یانە ئیمزا بكات و تەنها بۆی هەیە بەشداری خولی ئیسپانیا بكات.
دوای كۆتایی نەشتەرگەریەكەش بارسا بۆی هەیە لەماوەی 20 رۆژدا داهاتوودا داوا پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بكات بۆ ئەوەی یاریزانێك لە شوێنی دیمبلی بكڕێت لەو دۆخەشدا یەكێتییەكە وەفدێك كە لە 6 دكتۆرێك پێكدێت لێكۆڵینەوە لەسەر پێكانەكە دەكەن و لەماوەی 72 سەعاتیشدا دەبێت راپۆرتی خۆیان رابگەیەنن و ئەگەر ئەو وەفدە دوپاتی كردەوە ئەو یاریزانە 5 مانگ دوور دەكەوێتەوە ئەوا بارسا بۆی هەیە لەماوەی 15 رۆژ یاریزانێك بۆ شوێنی دیمبلی بكڕێت.

print

 9 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*