سەرەکی » راپۆرت » ‌ مێژوویەکی زیندوو لە سانت پیترسبۆرگ

‌ مێژوویەکی زیندوو لە سانت پیترسبۆرگ

ئامادەکردنی: ژێنەر بەختیار

شاری سانت پیتەرسبۆرگ بە دووهەمین شاری ڕوسیا دادەنریت لەڕووی گەورەی ڕووبەرەکەی لە دوای شاری مۆسکۆوە کە نزیکەی زیاتر لە ٦ ملیۆن دەبنە دانیشتوان، شارەکە لەلایەن قەیسەری گەورە پیتەر دۆزراوەتەوە لەساڵی ١٧٠٣، لەسەرەتادا قەیسەر پیتەر ناوی نا (سانت پیتیر بورخ) کە ناوێکی هۆڵەندییە و ناوە ڕوسییەکەی (سانت پیتەربورگ). لە ساڵی ١٩١٤ دوای هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم حکومڕانی ئیمپراتۆریەت ناوی شارەکەی نا (پیترۆگراد) واتە شاری پیتەر بەڵام لەدوای مردنی (ڤلادمیر لێنین) لەساڵی ١٩٢٤ شارەکە ناونرا (لێنینگراد) واتە شاری لێنین، لەساڵی ١٩٩١ دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت و هاتنە ناوەوەی حکومەتی نوێ شارەکە ناونرایەوە سانت پیتەرسبۆرگ.
لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا کە ئەو کات شارەکە ناوی لینینگراد بوو بۆ ماوەی ٨٧٢ ڕۆژ ئابڵوقە خرایە سەری لەلایەن ولاتانی داگیرکەرەوە، ئابڵوقەی لینینگراد زۆرترین ماوەیەی ئابڵوقەیە کە تۆمارکرابێت لەمێژوودا، شارەکە بێبەشکرا لە هاوکاری خواردن بەشکردن بێجگە لە هەندێک هاوکاری ناوخۆیی، زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی کوژران، زۆربەی بەهۆی برسێتییەوە بەڵام ئەوەی تر هەڵهاتن.
لەدوای ساڵانی ١٩٩٠وە و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، لە ڕووی بیناسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و سیاسەت و ئابورییەوە سانت پیتەرسبورگ گەشەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کە ڕێژەی دانیشتوان لەو کاتەدا ٢ ملیۆن بوو، شاری سانت پیتەرسبورگ دەرگایەکی گەورەیە بۆ بازرگانی کردن لە ڕوسیا لەوانە: نەوت و گاز، تەکنالۆجیا وەکو: ڕادیۆ، کارەبا، سۆفتوەر،کۆمپیتەر، دروستکردنی چەک. هەروەها یەکێکە لە شارەکانی کە دەستێکی زۆری هەیە لە دروستکردنی کەلوپەل و چەکی سەربازی لەوانە: تانک، مین، کەلوپەلی سەربازی، چەکی کیمیاوی و کەلوپەلی تەندروستی.
شارەکە بەشێکی زۆری خەڵکەکەی ڕێبازی ئەرپۆدۆکسی پەیڕەو دەکەن کە لە ٥٠.٣% لەخۆ دەگرێت و لە ٢٠% بێلایەن و لە ٥% ڕێبازی ئیسلام پەیڕەو دەکەن.
سانت پیتەرسبورگ زیاتر لە ٢٠٠ مۆزەخانە لەخۆ دەگرێت کە زۆربەیان بینای کۆنی سەردەمی جەنگە جیهانییەکانن، گەورەترین مۆزەخانە مۆزەخانەی (هێرمیتەج)ە کە پێکهاتووە لە کاری هومەرمەندە کلاسیکییەکان، مۆزەخانەکانی تر ئەرشیفی حکومرانی یەکێتی سۆڤیەتە لە سانت پیتەرسبورگ لەو مۆزەخانانەش (بڵۆکەید)ە کە پێناسەی قەیرانی لینینگراد ئەکات و مێژووی سیاسەتی ئەوکاتە.
لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ نزیکەی ٧١٦ قوتابخانەی حکومی و ٧٠ قوتابخانەی تایبەت بوونی هەبوو، گەورەترین زانکۆ زانکۆی حکومی سانت پیتەرسبورگە کە ساڵانە ٣٢٠٠٠ قوتابی قبوڵ دەکات ئەمە جگە لە چەند زانکۆی پلەبەرز و پێشکەوتوو

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*