سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: یەکڕیزیی و تەبایی

حاكم قادر: یەکڕیزیی و تەبایی

شوان كەریم

دوێنێ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، هاوڕێ‌ لەگەڵ میقداد شێخ بەهادین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ژمارەیەك لە جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن محەمەد حەكیم جەبار و خاتوو ئاڤان ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و حاجی دیاری بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی ئیسلامی پێشوازییكران.
لە كۆبوونەوەیەكدا، حاكم قادر ئامانجی سەردانەكەیانی خستەڕوو، كە زیاتر بۆ بەگەڕخستنەوە و توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و نیشتمانییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ئاماژەدانە بە وردەكارییەكانی نەخشەڕێگەی سیاسی یەكێتی، لەپێناوی بەهێزكردن و برەودان بەپرسی یەكڕیزیی گەلەكەمان و یەكێتی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەئاڕاستەی گەیشتن بە ئامانجەكان و بەدەستهێنانی مافە رەوا و دەستووری و یاساییەكانی گەلەكەمان، بە نیەتی شەراكەتی راستەقینە، بە تایبەتی لەسەرئاستی عیراقدا.
هەروەها بەگرنگییەوە لەبارەی دواپێشهاتە سیاسییەكانی عیراق دووا و داكۆكیكردنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان و جێگیركردنی داخوازی و مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان بە یەكگرتوویی و هاوڕیزی و تەبایی گەلەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، بە پێویست وەسفكرد.
لە بەرامبەردا محەمەد حەكیم پشتیوانی و پشتگیری تەواوی بۆ داخوازی و پێشنیارەكانی وەفدی میوان دووپاتكردەوە و لەسەر پرسی یەكڕیزی و بە مەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەك و ساردیی لە پەیوەندییەكانی نێوان لایەنەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان. هەروەك سوپاسی ئەو دەستپێشخەرییەی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانییان كرد.

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*