سەرەکی » هەواڵ » بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان عیراق ‌و چین

سەرۆك كۆمار:

بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان عیراق ‌و چین

سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازیی لە باڵیۆزی چین لە عیراق، پەیامێكی پشتیوانی ئاراستەی هاوتا چین-ییەكەی كرد.
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دوێنێ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازییكرد لە چانگ تاو باڵیۆزی كۆماری میللی چین لە عیراق.
لە دیدارێكدا سەرۆك بەرهەم لە رێگەی باڵیۆزی چینەوە، پشتیوانی عیراقی ئاراستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات رێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چینی بۆ كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*