سەرەکی » کەلتوور » كەركوك، كۆڕێك لەبارەی گوتاری راگەیاندنی یەكێتی

كەركوك، كۆڕێك لەبارەی گوتاری راگەیاندنی یەكێتی

كەركوك، كوردستانی نوێ

گوتاری راگەیاندن دوای كۆنگرەی نوێبونەوە، ناونیشانی كۆڕێكی ستران عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بوو كە رۆژی یەكشەممە 23/2/2020 لەلایەن نوسینگەی كەركوكی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە رێكخرابوو.
لەو كۆڕەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لەرووناكبیران و چاودێرانی سیاسی و نوێنەری كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی ئامادەیبوون، ستران عەبدوڵڵا بەوردی تیشكی خستەسەر رەوشی راگەیاندنی كوردیی لەهەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم میدیای كوردیی بەشێوەیەكی گشتی.
ستران عەبدوڵڵا ئاماژەشی بۆ گوتاری راگەیاندنی یەكێتی لەدوای بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی كردو نەخشەڕێگەو ئامرازەكانی پێشخستنی و گەشەكردنی میدیای یەكێتی خستەڕوو، راشیگەیاند لەو پێناوەدا پرۆژەیەكی گەڵاڵە كردووە.
لەكۆڕەكەیدا ستران عەبدوڵڵا باسی لەقۆناغی دوای سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی كرد و جەختیشی لەسەر دروشمی كۆنگرەكە كرد كە بۆچی دروشمی نوێبونەوەیان بەرزكردۆتەوەو وتیشی سەركردایەتی بۆ قۆناغی داهاتوو كار بۆ ئەوە دەكات ئەو نوێبونەوەیە لەهەموو مەیدانەكاندا رەنگبداتەوە كە یەكێك لەو بوارانەش میدیای یەكێتی دەبێت.
لەدوا بڕگەی كۆڕەكەدا چەندین پرسیار لەلایەن بەشداربوانەوە ئاراستە كرا لەلایەن ستران عەبدوڵڵا وەڵامدرانەوە كە بەشی سەرەكی موداخەلەكان لەبارەی ئاستی میدیا لەكوردستان و نەخشەڕێگای گەشەكردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری میدیای یەكێتی بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*