سەرەکی » وەرزش » ئاشلی بارتی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی كرد

ئاشلی بارتی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی كرد

ئاشلی بارتی ئوسترالی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی كرد و ریزبەندی باشترین 10 یاریزانی كچیش گۆڕانكاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.
لەنوێترین ریزبەندی یاریزاناندا بارتی هەرچەندە بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەكی نەكردوە بە 8 هەزار و 367 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كردوە.
سیمۆنا هالیپی رۆمانیشی دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی دوبەی پێگەكەی لە پلەی دووەم بەهێزتر كردوە بەڵام بەجیاوازی زیاتر 2 هەزار خاڵ لە پێشەنگیەوە دوورە.
لەنێو گۆڕانكارییەكانیشدا بیانكا ئەندریسكۆ كەنەدی پلەیەك هاتۆتە پێشەوەو لەپلەی سێیەم گیرساوەتەوەو سۆفیا كینینی ئەمریكی 2 پلە هاتۆتە پێشەوەو چووەتە پلەی پێنجەم كە ئەمە باشترین پلەیەتی لە ژیانی وەرزشی.
كیكی بێرتنزی هۆڵەندی و سیرینا ولیامزیش هەریەكەو پلەیەك هاتونەتە پێشەوەو لەپلەی شەشەم و هەشتەم دان.
گەورەترین زەرەرمەندیش لەم هەفتەیە بیلندا بینچیچی سویسریە كە دوای ئەوەی نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات لە دوبەی لەپلەی چوارەمەوە چووەتە پلەی نۆیەم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*