سەرەکی » مانشێت » پیرۆزبایی بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی

پیرۆزبایی بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی

پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان، كاك بافڵ تاڵەبانی ‌و كاك لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەگەڵ رێز و سڵاو
بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە بەڕێزان بۆ پۆستی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەكەم.
هیوادارم ئەرك ‌و بەرپرسیارێتی نوێی ئێوە بەڕێزان، یارمەتیدەری ئیدارەی باشتری هەرێمی كوردستان ‌و پاراستنی یەكڕیزی ‌و برایەتی لە هەرێم ‌و هەروەها هۆی ئاشتی ‌و تەبایی پتری هێزە سیاسییەكانی كوردستان بێت.
جارێكی دی هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە بەڕێزان ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاوات دەخوازم.

سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان
خالید عەزیزی

پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

بۆ برایانی بەڕێز كاك بافڵ تاڵەبانی و كاك لاهور شێخ جەنگی
لەلایەن خۆم و كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەوە پیرۆزباییتان لێدەكەم بۆ ئەو متمانەیەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئێوەی بەخشیوە و وەك هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵیبژاردوون.
هیوادارم لەو پۆستەشدا خزمەتی گەلی كورد و یەكێتیی نیشتمانی بكەن و بتوانن هەوێنی یەكگرتوویی زۆرتربن هەم لە نێو حزب و هەم لە كوردستاندا.
لەگەڵ رێزدا

سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
براتان عومەر ئیلخانیزادە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*