سەرەکی » ئاراستە » ئێمە لە دواسەنگەری بەرگرییەوە یادی راپەڕین دەكەینەوە

ئێمە لە دواسەنگەری بەرگرییەوە یادی راپەڕین دەكەینەوە

محەمەد مەلا نەجم بێتواتەیی*

چیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ بڕیارماندا یادی راپەڕینی ساڵی 1991 بكەینەوە، ئەو راپەڕینەی كە چرای ئازدیی لە سنوورەكەمان داگیرساند بە رابەرایەتیی مامی رابەر و سەروەرمان تا گەیشتە كەركوكی قودسی كوردستان و بە نەوتی بابەگوڕگوڕ چراكەی راپەڕینیان رۆشنتركرد و ئاگری نەورۆزیان لەوێ پێ هەڵكرد.
بەو بۆنەیەشەوە لەگەڵ هاتنمان بۆ دەوام 29 نەماممان لەگەڵ خۆماندا هێناو ئەمڕۆ لەكۆتا سەنگەری بەرگریكردن لە خاك و نیشتیماندا چاندمانن تا ژینگەی سنوورەكە جوان بێت، وەك چۆن ئێمە ئەركمانە كوردستان بپارێزین لە بێگانە و نەیاران، ئاوهاش پاراستنی ژینگەی كوردستان بەئەركی خۆمان دەزانین.
لە 29یەمین ساڵیادی ئەو راپەڕینە مەزنەدا، سەری رێز و نەوازش لەئاست خەبات و ماندوو بوونی شەهیـدانی راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی گەلی كورد ‌و خاكی خاكی كوردستان دادەنەوێنین.
هەر بەو بۆنەیەشەوە بەڵێن بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیـدان دەدەین كە تا دوا هەناسەمان درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزەكەیان دەبین و هەڵگری ئاڵاو چەكەكانیان دەبین تاهەرگیز ئاڵاكەیان نەنەوێت و خۆشمان بە خزمەتكاری خانەوادەی سەربەرزی شەهیـدان دەزانین تا كۆتایی تەمەنمان.
هاوكات لەم بۆنە پیرۆزەدا داواكارین لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و سەرجەم خانەوادەكان كە لەهەر بۆنەیەكیاندا پەنا ببەنە بەر رواندنی نەمام ‌و درەخت بۆئەوەی ژینگەیەكی جوانمان بۆ دروست ببێت و بەئاسودەیی هەناسەی ئازادیی تێدا هەڵكێشین و هەروەك سوپاسی فەرمانگەی ژینگەی راپەڕینیش دەكەین بۆ دابینكردنی نەمامەكان.

‎ *ملازمی یەكەم ‌و رابەر سـیاسـیی فـەوجی یەكی سەربە لیوای 124 لە میحوەری داودە- گوندی لەك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*