سەرەکی » راپۆرت » نزیكەی 90%ی توشبوانی كۆرۆنا لە چین چاكبوونەتەوە

ئامارێكی نوێ‌ بڵاوكرایەوە

نزیكەی 90%ی توشبوانی كۆرۆنا لە چین چاكبوونەتەوە

نزیكەی 90%ی توشبوانی كۆرۆنا لە چین چاكبوونەتەوە

بەپێی دوایین ئاماری دەستەی حكومی كاروباری تەندروستی لە چین، نزیكەی 90%ی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، و تەنیا 5120 توشبوو لە نەخۆشخانەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ماونەتەوە.
دەستەی حكومی بۆ كاروباری تەندروستی لە چین ڕایگەیاندووە، هەموو ڕۆژێك دابەزینێكی بەرچاو لە توشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكرێت، چونكە لەنێوان 81093 كەس كە تەئكید لەسەر توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرابۆوە، 72702 كەسیان نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و چاكبوونەتەوە.
وەك دەستەكە باسی دەكات”بەبێ‌ ئەژماركردنی توشبوان لە ناوچەی هۆبی، 13293 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە ناوچەكانی تر، 117 كەسیان گیانیانلەدەستداوە، واتا ڕێژەی گیانلەدەستدا لە دەرەوەی وۆهان 0.88% پێكدەهێنێت.
لە هەرێمی هۆبی كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، 67800 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 3153 كەسیان گیانیانلەدەستداوە، ڕێژەی گیانلەدەستدا لە هەرێمەكە 4.65% پێكدەهێنێت.
دەسەڵاتدارانی چین لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هیچ توشبوونێكی نوێان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وۆهان، سەنتەری هەرێمی هۆبی تۆمارنەكردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*