سەرەکی » زانست » ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسمانەوە هاتووە؟

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسمانەوە هاتووە؟

كەشتیی نوح

لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كرۆنا لە چین، چەندین سیناریۆ بۆ هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە هێنراونەتە ئاراوە و یەكێكیان ئەوەیە كە رەنگە ڤایرۆسەكە بە هۆی نەیزەكێكەوە بووبێت كە پێشتر بەر زەوی کەوتووە لە ناوچەیەكی چین.
(فیچسلاف ئیلین)ی سەرۆكی پەیمانگای كێشەكانی پزیشكیی زیندەیی لە ئەكادیمیای زانستەكانی روسیا لەو بڕوایەدایە کە دوور نییە ئەو ڤایرۆسە بە هۆی ئەو نەیزەكەوە بڵاوبووبێتەوە كە پێشتر لەناوچەیەكی دووردەستی چیندا بەر زەویی كەوتووە.
ئیلین لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی دەڵێت: ” بۆ ئەم بیركردنەوەیەم پشت بە لێدوانێكی زانای بەناوبانگی بواری زیندەوەرانی دەرەكیی (چاندرا ویكراسینخ) دەبەستم كە لە زانكۆی كاردیفی وێڵزە و ماوەیەك پێش ئێستا ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە رەنگە ئەو ڤایرۆسە بەهۆی ئەو نەیزەكەوە بڵاوبووبێتەوە كە لە مانگی ئۆكتۆبەری 2019 دا لەسەر چین تەقییەوەو دواتر پارچەكانی كەوتنە سەر زەوی”.
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەكرێت شتی وا رووبدات و دەشبێت پشكنین بۆ (DNA) ڤایرۆسە هاوشێوەكان بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەو ئەگەرە و پێویستە ئەمەش بچێتە ناو ئەو بەرنامەی تاقیكردنەوە و پشكنیانەی كە بڕیارە لە ساڵەكانی (2023-2024) لە بۆشایی ئاسمان بكرێت، ئەویش كاتێك ئامێری (Bion-M)ی ژمارە دوو هەڵدەدرێت بۆ بۆشایی ئاسمان”.
بە پێی قسەكانی ئەو پسپۆڕە روسییە ئەو تاقیكردنەوەیە بریتییە لە هەڵدانی نیزەكێكی دەستكرد بۆ فەزا كە چەندین كونی تێدایە و ئەو بەكتریایانەی تێدا دەبێت كە بەرگەی پلەی گەرمای زۆر دەگرن لەگەڵ هەندێك مادەی كیمیایی تر كە رەنگە بنەما بن بۆ پێكهاتەی مادەی زیندەیی”.
هەروەها دەڵێت: “مەبەستی سەرەكیی لەم تاقیكردنەوەیە وەڵامدانەوەی ئەو بیروبۆچونانەیە كە پێیان وایە ژیانی سەر زەوی لە بنەڕەتدا و بە هۆی نەیزەكێكەوە دروست بووە كە داوییەتی بەزەویدا”.
زاناكە دەشڵێت: ” ئەم تاقیكردنەوەیە لە روانگەی ئەگەری گواستنەوەی مادە بیۆلۆژییەكانەوە زۆر سەرنجڕاكێشە، لەوانەش خێزان و توخمی نۆكلیۆتیدەكان كە بنەمای پێكهاتەی هەموو شتێكی هاوشێوەی ڤایرۆسن”.

سەرچاوە: نۆڤۆستی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*