سەرەکی » راپۆرت » له‌ چین كۆرۆنا له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌‌و دەرگای زیاتر لە ٥٠٠ سینه‌ما ده‌كرێنه‌وه‌

له‌ چین كۆرۆنا له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌‌و دەرگای زیاتر لە ٥٠٠ سینه‌ما ده‌كرێنه‌وه‌

ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید

ئاژانسى هه‌واڵى چین كه‌ به‌ شینخوا ناسراوه‌ بڵاوى كرده‌وه‌، به‌ هۆى پاشه‌كشه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌یاندا‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كۆنترۆڵى په‌تاكه‌وه‌ سه‌دان هۆلى سینه‌ما له‌ چین به‌ رووى بینه‌راندا كرایه‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى چین هه‌ر له‌ 21ى ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاریان داوه‌ 507 هۆڵى سینه‌ما له‌ سه‌رتاسه‌رى چیندا بكرێته‌وه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كاته‌ 4,5%ى كۆى گشتى سینه‌ماكانى چین، به‌ڵام جێى دڵخۆشییه‌وه‌‌و نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا رۆژ به‌ رۆژ له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌.

به‌ گوێره‌ى ئامارێكى دامه‌زراوه‌ى مویان-ى چینى 70%ى خه‌ڵكى به‌شداربووى راپرسییه‌كه‌یان، چوون بۆ سینه‌ما به‌ باشترین بژارده‌ ده‌زانن بۆ به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش، به‌ڵام 30% به‌شداربوان ده‌ڵێن: كاتێك ده‌چن بۆ سینه‌ما كه‌ هه‌موو كاروباره‌كانى دیكه‌ى وڵاته‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هۆڵه‌كانى سینه‌ما به‌ نیازن له‌م وایه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین فرۆشتى بلیتیان هه‌بێت، ئه‌و فلمانه‌ نمایش بكه‌ن كه‌ پێشتر نمایش كراون‌و له‌ فیلمه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌كان بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*