سەرەکی » مانشێت » سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

بەچاودێری سەرۆكایەتی كۆمار ئەمڕۆ هەینی ۲۰۲۰/۳/۲۷ دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا راگەیەندرا.

لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتی كۆمار لەو بارەیەوە دەریكردوە دووپاتی دەكاتەوە كە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵەنگارییە مەترسیدارە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵە فەرمییەکان و كۆمەڵایەتییەكانە، و دركپێكردنی قەبارەی ئەو ئاڵەنگارییە و سنورداری تواناكان و وەك بە دەنگەوە هاتنێك و بە بیر هاتنەوەیەك ئەركێکی مرۆڤانەیە، ئەمڕۆ دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان رادەگەیەنین.

ئەمەش دەقی دەستپێشخەرییەكەیە:

ئەمڕۆ جیهان و عێراق پێكەوە رووبەرووی قورسترین ئاستەنگەكان دەبنەوە كە هەڕەشە لە ژیانی گەلان دەكات، ئەم پەتا و بەڵا جیهانییە مەترسیەكەی بە گەورەترین توانا پزیشكی و ئابووری و داراییەكان لە جیهان ڕانەگیرا، لەوانەیە ئەم پەتا جیهانییە لە ماوەی نیو سەدەی رابردوودا بە مەترسیدارترین دابینرێت كە تواناكانی دەوڵەت لە ئاست رووبەرووبونەوەیدا چۆكی دادا كە پێش تەندروستی، ئابووری پەكخست و هەڕەشەی بۆ سەر كاروانی ئابووری هاوچەرخ دروستكرد.

ئەگەر بێتو ئەم ئاڵەنگارییە مەترسیدارە دەوڵەمەندترین و پێشكەوتوترین دەوڵەتەكان لە رووی پزیشكییەوە لە ئاستیا دەستەوەستان بن، ئەوا هەڕەشەكەی زیاترە بۆ سەر ئەو دەوڵەتانەی كە ئابووریان لاوازە و كەمتر پێشكەوتون و ئامادەكارییە تەندروستی و پزیشكیەكانیان سنوردارە.

بە دڵنیایەوە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵەنگارییە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات پێویستی بە یەكخستنی تەواوی هەوڵە فەرمی و كۆمەڵایەتییەكانە، ئەگەر نا ئەوا زیانەكانی ئەم پەتایە زۆر دەبن بەتایبەتیش زیانە گیانیەكانی، دركپێكردنی قەبارەی ئەو ئاڵەنگارییە و سنورداری تواناكان و وەك بە دەنگەوە هاتنێك و بە بیر هاتنەوەیەك ئەركێکی مرۆڤانەیە، ئەمرۆ بە چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان رادەگەیەنین بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای جیهانی كۆرۆنا دوای ئەوەی كە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەستپێشخەری شكۆمەندی خۆی راگەیاند بۆ چاودێری و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران و ئەوانەی كە دەرچەیەكیان نییە لەم دۆخەدا.

ئێمە دڵنیاین كە هەماهەنگی هەمووان دەبێتە مایەی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و پارێزگاریكردن لە گیانی هاونیشتمانیان و دواتریش لە رێگەی راسپێردراوانەوە، دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم دەستپێشخەرییە رادەگەیەنین و هەژماری بانكی كە كۆمەكی بۆ رەوانە بكرێت و ژمارەی تەلەفونی تایبەت بە لیژنەی سەرپەرشتی دەخەینە روو.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
٢٠٢٠/٣/٢٧

print

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*