سەرەکی » راپۆرت » هەندێک زانیاریی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌

هەندێک زانیاریی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌

بۆ یه‌كه‌مجار كۆتایی ساڵی رابردوو بوو كه‌ جیهان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای زانی، له‌و كاته‌وه‌ وێڕای هه‌وڵی زۆری پسپۆڕان و لێكۆله‌ره‌وه‌كان له‌ ته‌واوی جیهان، به‌ڵام هێشتا زۆر شت هه‌یه‌ كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ نایزانین. كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یە:

چه‌ند كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون؟
ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌تایی و زۆر گرنگه‌كان له‌ باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌، به‌ سه‌دان هه‌زار حاڵه‌ت له‌ دونیادا هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ ئاستی كه‌سانێكه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، به‌ڵام كه‌سانێك كه‌ توشبوون و هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه‌ كێشه‌كه‌یان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. ئه‌نتی بۆدییه‌كان(Antibody) له‌ خوێن یارمه‌تی لێكۆله‌ران ده‌ده‌ن كه‌ چ كه‌سانێك تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، ته‌نها له‌ رێی ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ راستی تێبگه‌ین تا چ ئاستێك و به‌ چ خێراییه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه‌.

تا چه‌ند ڤایرۆسه‌كه‌ كوشنده‌یه‌؟
تا كاتێك له‌ ژماره‌ی راستی توشبووانی ڤایرۆسه‌ دیاری نه‌كرێت، ناتوانرێت له‌ ئاستی ژماره‌ی مردووان دڵنیا بین. ئێستا به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له‌ سه‌دا یه‌كی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان به‌بێ هیچ نیشانه‌یه‌ك زیاتر بێت، ره‌نگه‌ ژماره‌ی ئه‌و له‌ سه‌دایه‌ كه‌متر بێته‌وه‌.

نیشانه‌كانی كۆرۆنا چین؟
نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا و كۆكه‌ی وشك، ئازاری قورگ، سه‌رئێشه‌ و سكچوونه‌، ئێستا گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ كه‌سی توشبوو هه‌ستی بۆنكردن و تامکردن له‌ ده‌ستبدات. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌، ئایا نیشانه‌كانی سووكتر له‌وه‌ وه‌ك ئاو هاتنه‌وه‌ی لوت و پژمین له‌ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌بینرێت یاخود نا، لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك كه‌س بێ ئه‌وه‌ی بزانن، گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بن.

منداڵان چۆن ده‌توانن ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌؟
له‌وانه‌یه‌ منداڵانیش توشی ڤایرۆسه‌كه‌ ببن، به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ نیشانه‌ی سووكتریان هه‌یه‌ و به‌راورد به‌ ته‌واوی ته‌مه‌نه‌كانی تر، ئاماری مردن له‌ منداڵان كه‌متره‌. منداڵان به‌ گشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ په‌یوه‌ندیدان (به‌تایبه‌ت له‌ شوێنه‌كانی یاریكردن) و به‌و هۆیه‌ی یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دانن، به‌ڵام هێشتا روون نه‌بۆته‌وه‌ تا چ ئاستێك ده‌توانن ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌؟
ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كۆتایی ساڵی 2019 له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵان له‌ شاری ووهانی چین ده‌ركه‌وت، ناوی ره‌سمی ڤایرۆسه‌كه‌، سارس-كۆرۆنا-2ـه‌ و نزیكایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ تووش ده‌كات. گومان ده‌كرێت كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه‌ گوازرابێته‌وه‌ بۆ ئاژه‌ڵێك و له‌وێشه‌وه‌ بۆ مرۆڤ، ئه‌مه‌ هێشتا نه‌زانراوه‌.

ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هاویندا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌؟
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و ئه‌نفلۆنزا له‌ وه‌رزی زستان زیاترە تا له‌ وه‌رزی هاوین، به‌ڵام هێشتا روون نییه‌ كه‌ گه‌رمی هه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ یاخودنا؟، راوێژكارانی زانستی له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێن، كاریگه‌ری وه‌رزی هێشتا روون نییه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت له‌ په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلۆنزا.

بۆچی هه‌ندێك كه‌س نه‌خۆشییه‌ به‌توندی ده‌گرن؟
نیشانه‌كانی كۆرۆنا له‌ زۆرینه‌ی كه‌سه‌كاندا سووكه‌، به‌ڵام نزیكه‌ی 20% ی خه‌ڵك به‌ توندی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن، دۆخی سیستمی به‌رگریی نه‌خۆش و هۆكاره‌كانی ژێنه‌تیكی رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌.

كه‌سی توشبوو، توش ده‌بێته‌وه‌؟
بۆچوونی زۆر له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه‌ درێژه‌كێشانی به‌و ڤایرۆسه‌ چه‌نده‌، له‌كاتی چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوەتی، توشبووه‌كه‌ ده‌بێت له‌ ژێر چاودێریدا بێت، به‌ڵام چونكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نوێیه‌، نازانین له‌ داهاتووتدا چی ده‌بێت؟.

سه‌رچاوه‌: بی بی سی فارسی

print

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*