سەرەکی » هەواڵ » له‌ فیلیپین بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ كۆرۆنا نه‌تكوژێ، پۆلیس ده‌تكوژێ!

له‌ فیلیپین بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ كۆرۆنا نه‌تكوژێ، پۆلیس ده‌تكوژێ!

سه‌رۆكی فیلیپین (رودریجو دوتیرتی) هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ گوێڕایه‌ڵی قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ نه‌كه‌ن، فه‌رمانی داوه‌ به‌ پۆلیس ته‌قه‌یان لێبكه‌ن! چونكه‌ به‌و گوێپێنه‌دانه‌یان ده‌بنه‌ مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.

سه‌رۆكی فیلیپین له‌ گفتوگۆیه‌كدا لەگەڵ كه‌ناڵی (الحره‌ )، دەشڵێت: سڵناكه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی فه‌رمان ده‌ركه‌م بۆ پۆلیس و سوپای فیلیپین بۆ ئەوەی هه‌رسه‌رپێچییه‌ك كرا به‌نیازی رێزنه‌گرتنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌، ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ بكه‌ن له‌ سه‌رپێچیكاره‌كان، وتیشی: ناكرێ ماوه‌ بدرێ به‌وانه‌ كه‌سه‌رپێچییه‌كه‌یان ده‌بێته‌مایه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا.

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*